وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان: بارانبارین لە هەندێک ناوچەدا 120 ملم-ی‌ تێپەڕاندووە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان: بارانبارین لە هەندێک ناوچەدا 120 ملم-ی‌ تێپەڕاندووە

جار بینراوە: (1.5K)



وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، شەپۆلی ئێستای باران و لافاو دەرفەتێکە بۆ بەرزکردنەوەی یەدەگی ئاو دوای چەندین ساڵ لە وشکەساڵی.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كهوێنهیهكی دراوه بهبڵاویكردەوە، لەئێستادا عێراق شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش دەرفەتێکی گرنگ دەڕەخسێنێت بۆ بەرزکردنەوەی سەرچاوە ئاوییەکان دوای دابەزینیان لە وەرزەکانی پێشوودا.

روونیشیكردەوە، بارانبارین لە هەندێک ناوچەدا 120 ملم-ی تێپەڕاندووە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکور و باکووری رۆژهەڵاتی عێراق.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم بارانبارینە  دەرفەتێکە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ سەرچاوە ئاوییەکان و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی ئاودێری بۆ ناوچە کشتوکاڵییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان و بەتایبەت پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور.

دووپاتیشیكردەوە، ئەم شەپۆلی بارانبارین و لافاوە دەبێتە هۆی تەواوکردنی یەکەم ئاودێری بۆ وەرزی زستانی ئێستا و پاڵپشتی بەرهەمی کشتوکاڵی دەکات و کاریگەرییەکانی کەمی ئاو کەمدەکاتەوە

بابەتى تر

👤
Live: 142 Today: 778 📊 Click Here