لایه‌نگرانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ خۆیان بۆ ئاهه‌نگ گێڕان ئاماده‌ده‌كه‌ن

لایه‌نگرانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ خۆیان بۆ ئاهه‌نگ گێڕان ئاماده‌ده‌كه‌ن

جار بینراوە: (1.2K)

– 
ههریهك له پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆیان بۆ ئاههنگگێڕان ئامادهدهكهن و پێیانوایه براوهی ههڵبژاردنهكان دهبن.

بهگوێرهی زانیارییهكانی پهیامنێرانی ، ئهندام و لایهنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری ههولێر و ئهو ناوچانهی پێیانوایه سهردهكهوتن، دهستیان كردووه به ئامادهكاری بۆ ئهوهی ئهمشهو دوای ئاشكرابوونی ئهنجامه بهراییهكان دهست بكهن به ئاههنگگێڕان.

هاوكات ئهندام و لایهنگرانی یهكێتی نیشتمانیی كوردستانیش ههمان رێوشوێنیان گرتووهتهبهر و دهستیان كردووه به دابهشكردنی ئاڵا و لۆگۆی حزبهكهیان تا لهگهڵ ئاشكرابوونی ئهنجامه بهراییهكانی ههڵبژاردن دهست بكهن به ئاههنگگێڕان و دڵخۆشی دهربڕین.

بهیانی ئهمڕۆ سێشهممه پرۆسهی دهنگدانی گشتی بۆ ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان دهستی پێكرد و بڕیاره كاتژمێر 6ی ئێوارهی ئهمڕۆ كۆتایی به پرۆسهكه بێت و دواتریش ئهنجامی بهرایی ههڵبژاردنهكه ئاشكرا دهبێت.

بابەتى تر

👤
Live: 174 Today: 771 📊 Click Here