×

شانزەی ئۆکتەبەر، خیانەتێکی لەبیرنەکراو…

شانزەی ئۆکتەبەر، خیانەتێکی لەبیرنەکراو…

جار بینراوە: (19.0K)

صالح مستەفا عبداللە

لەگەڵ نزیکببوونەوە لە خیانەتی 16 ی ئۆکتۆبەر، دەمەوێت بڵێم ئەوەی ڕوویدا تەنها لەدەستدانی جوگرافیا نەبوو، تەنها کوژرانی چەند ڕۆڵەیەکی نیشتیمان نەبوو، تەنها بێڕێزی نەبوو بەسیمبوولە نیشتیمانییەکان، لەهەموو ئەوانە تراژیدیاتر رێککەوتن بوو لەگەڵ یەکێک لە هێزە هەرە دڕندەکان بە ناوی “حەشدی شەعبی”

خیانەتی 16 ی ئۆکتۆبەر رۆژێکە کە هەرگیز لە یادی هیچ کوردێک ناچێت، تیرێکە لە دڵی هەموو ئەو شەهیدانەی کە گیانی خۆیان بۆ رزگاریی کوردستان بەخت کرد، لەو رۆژەدا خوێنی شەهیدان وەک دیارییەک پێشکەشی هێزی بێگانە کراو هیچ بەهایەک بۆ فرمێسکی دایکی شەهیدان دانەنرا.

لەگەڵ نزیکبوونەوە لەو رۆژە شوومە، نزیکیش دەبینەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە ئێستادا هەردوو حزبی دەسەڵاتدار بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوە دەبەن، حەقی خۆیەتی خەڵکی کوردستان تؤڵەی خیانەت، تۆڵەی بێ موچەیی، گەندەڵیی، نادادیی، لە یەکێتی و پارتی بکەنەوە.

رۆژی ١١/١١ دوا دەرفەتە بۆ خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان، لەو رۆژەدا پێویستە لە ڕێگەی سندوقی دەنگدان بە یەکێتی و پارتی بوترێت، بەسە بێ موچەیی، بەسە کوشتن و تیرۆر و دەربەدەرە دەیان گەنج ، بەسە گەندەڵی و بە هەدەردانی سامانی وڵات، بەسە قۆرخکردنی دەسەڵات لە دەستی دوو بنەمالەوە

بابەتى تر

👤
Live: 73 Today: 2,506 📊 Click Here