پۆلیس په‌یامێكی به‌په‌له ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی هاوڵاتیان كرد و تیایدا هاتووه “ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه ماوه‌یه‌كه باندێك په‌یدابوون هه‌ڵده‌ستن به داونلۆدكردنی ئه‌و وێنه و یانه‌ی كه‌وا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیكردن وه‌ك (سناپ چات ، فه‌یسبووك ، ئینستاگرام …..) به گشتی (public ) داده‌ندرێت، دواتر هه‌ڕه‌شه‌یان پێ له خاوه‌نی وێنه و یه‌كه ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره. به پێچه‌وانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، جگه له‌وه‌ش هه‌ڵده‌ستن به بڵاوكردنه‌وه و ده‌ستكاریكردن و دانانی نووسینی نه‌شیاو له‌سه‌ر وێنه و كان، دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی و ئینسانی و ئاینی”.
پۆلیس بۆ هاوڵاتیان ده‌ڵێت: “بۆیه داواكارین كه خۆتان بپارێزن له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و تایبه‌ته‌كانتان، به شێوه‌ی گشتی (public) له هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان”.
راشیگه‌یاندووه كه “له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌م چه‌شنه ده‌توانن سه‌ردانی نوسینگه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن بكه‌ن، هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنووره‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هێزه‌كانمان به‌رده‌وامن له به‌دواداچوون و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن”.















Post Comment