ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو، رۆژانه‌ 195 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ كراوه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو، رۆژانه‌ 195 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ كراوه‌

جار بینراوە: (1.2K)


ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان داوا له حكومهتی فیدراڵ دهكات هاوشێوهی دۆسیهی نهوت، دۆسیهی داهاتی نانهوتیش یهكلایی بكرێتهوه و ڕێككهوتنێكی هاوبهش لهمبارهیهوه بكرێت.

ئهمڕۆ چوارشهممه 1ی ئۆكتۆبهری 2025، به سهرپهرشتیی مهسرور بارزانی سهرۆك وهزیران و قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیران ، ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان كۆ بووهوه.

له بڕگهی یهكهمدا، لهلایهن ئومێد سهباح، سهرۆكی دیوانی ئهنجومهنی وهزیران، ڕاپۆرتێكی تایبهت به بارودۆخی داراییی نوێی ههرێم له ڕووی داهات و خهرجییهكان به زانیاری و ژمارهی ورد خرایهڕوو كه لهلایهن وهزارهتی دارایی و ئابووری ئاماده كرابوو، له ڕاپۆرتهكهدا ئاماژه بهوه درا كه دوای ڕێككهوتنی سێقۆڵیی ههناردهكردنی نهوتی ههرێم، بارودۆخێكی داراییی نوێ لهگهڵ حكومهتی فیدڕاڵ هاتووهته ئاراوه كه پێویست به پێداچوونهوه و خۆڕێكخستنهوه دهكات.

له دوای گفتوگۆ، ئهنجومهنی وهزیران پشتیوانیی خۆی بۆ بهردهوامبوون لهسهر جێبهجێكردنی ڕێككهوتننامهی ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان دووپات كردهوه كه له ڕۆژی 27ی ئهیلوولی 2025 هوه كهوتووهته بواری جێبهجێكردن و له چهند ڕۆژی ڕابردوو، به تێكڕایی ڕۆژانه 195 ههزار بهرمیل نهوت، له كێڵگه نهوتییهكانی ههرێمی كوردستان، لهلایهن وهزارهتی سامانه سروشتییهكانهوه، ڕادهستی كۆمپانیای بهبازاڕكردنی نهوتی سۆمۆ كراوه و له بازاڕی فرۆشراوه و داهاتهكهی گهڕاوهتهوه بۆ گهنجینهی فیدڕاڵ و هیوای خواست كه حكومهتی فیدڕاڵیش بهردهوام بێت لهسهر جێبهجێكردنی پابهندیی خهرجكردنی مووچه و شایستهكانی ههرێمی كوردستان بۆ مانگی ئابی ساڵی 2025 و مانگهكانی تر، وهك ناوچهكانی دیكهی عێراق.

سهبارهت به بابهتی بهشی گهنجینهی فیدڕاڵی، ئهنجومهنی وهزیران وێڕای دووپاتكردنهوهی پابهندیی حكومهتی ههرێمی كوردستان، به هاوبهشی پێكردنی داهاته نانهوتییهكان لهگهڵ وهزارهتی داراییی فیدراڵ، له ههمان كاتدا جهخت دهكاتهوه له ههڵوێستی خۆی سهبارهت به پشتبهستن به ههردوو ماددهی 29 له یاسای بهڕێوهبردنی داراییی فیدڕاڵی ژماره 6 ساڵی 2019 و ماددهی 21/دووهم له یاسای بودجهی فیدڕاڵ كه به دهقی یاسایی ڕوون و ئاشكرا، بهشی گهنجینهی فیدڕاڵی له داهاته نانهوتییهكان دیاری كردووه.
سهرهڕای جهختكردنهوهی ئهنجومهنی وهزیران، لهسهر گرنگی ڕهچاوكردنی ئهوهی كه وهزارهتی دارایی فیدڕاڵ تا ئێستا هیچ بڕه پارهیهكی بۆ ههرێم خهرج نهكردووه بۆ خهرجییهكانی بهكاربردن و وهبهرهێنانی ههرێم سهرهڕای ههبوونی تهرخانكراوی پێویست له ناو خشتهكانی یاسای بودجهی فیدڕاڵ كه ساڵانه زیاتر له 4 ترلیۆن دیناره، بۆیه ناچار ههرێمی كوردستان له داهاتی ناوخۆی خۆی، ئهم خهرجییانهی ئهنجام داوه له دوای داشكاندنی مانگانهی بهشی گهنجینهی فیدڕاڵی، وردهكاریی خهرجی و داهاتی ههرێمیش به شێوهیهكی زۆر ڕوون و ئاشكرا، له چوارچێوهی تهرازووی پێداچوونهوه، مانگانه بۆ وهزارهتی داراییی فیدڕاڵ نێردراوه و لهلایهن دیوانی چاودێریی داراییی فیدڕاڵ و ههرێمیش له سهرهتای ساڵی 2023 هوه به بهردهوامی وردبینی بۆ كراوه.

ئهنجومهنی وهزیران داواكاره له حكومهتی فیدڕاڵ كه شاندی دانوستانكاری ههردوو حكومهت، له ژێر سهرپهرشتیی لیژنهی وهزاریی پێكهاتوو به بڕیاری ئهنجومهنی وهزیرانی فیدڕاڵ، بهردهوامی به كۆبوونهوهكانیان بدهن بۆ گهیشتن به ڕێككهوتنێكی هاوبهش تا له نزیكترین دهرفهتدا، هاوشێوهی دۆسیهی نهوت، دۆسیهی داهاتی نانهوتیش یهكلایی بكرێتهوه و ئیتر هیچ پاساو و بهربهستێك، نهكرێته بیانوو بۆ كێشهی مووچه.

بڕگهی دووهم تایبهت بوو به پێشنیارێكی وهزارهتی داد بۆ ههڵوهشاندنهوهی كاركردن به بڕیارێكی پێشووی ئهنجومهنی ئابووریی ههرێمی كوردستان، كه لهلایهن فهرسهت ئهحمهد، وهزیری داد خرایهڕوو و پێشنیاری ههڵوهشاندنهوهی بڕیارهكهی كرد، چونكه بڕگهكانی لهگهڵ یاسای نوێی فرۆشتن و بهكرێدانی موڵك و ماڵی دهوڵهت ژماره 1ی ساڵی 2021 ناگونجێت.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینهوه، ئهنجومهنی وهزیران دهنگی لهسهر ههڵوهشاندنهوهكه دا.

له بڕگهی سێیهمدا، ڕێبهر ئهحمهد، وهزیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێكی لهبارهی (ڕێبهری سهلامهتی) پێشكهش كرد كه ئامانجی ئهم ڕێبهره پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان لهلایهن وهزارهتی ناوخۆ ئاماده كراوه.
ڕێبهری سهلامهتی؛ بریتییه له كۆمهڵێك پێوهر و ڕێنمایی كه به مهبهستی پاراستنی ژیان و سامانی هاونیشتمانییانی ههرێمی كوردستان و دابینكردنی ژینگهیهكی سهلامهت و پارێزراو له كۆمهڵگهدا دانراون و بهپێی ئهم ڕێبهره پێویسته له دروستكردنی باڵهخانه و كارگه و پڕۆژهی گهوره و بچووك پێویسته ڕهچاوی مهرجهكانی سهلامهتی بكرێت.
ئهنجومهنی وهزیران وێڕای دهستخۆشی له تیمی ئامادهكاری ڕێبهری سهلامهتی و كارمهندانی وهزارهتی ناوخۆ، ڕێبهری سهلامهتی به زۆرینهی دهنگ پهسهند كرد و دهسهڵاتیشی به وهزیری ناوخۆ دا بۆ دهركردنی ڕێنماییی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبهجێكردنی ڕێبهری سهلامهتی.

👤
Live: 71 Today: 2,390 📊 Click Here