50 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سووتا

-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە سنووری گوندی تەنگی سەری سەر بە قەزای قەرەداغ 50 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سووتا.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بێت، دوای لێکۆڵینەوە لە هۆكاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و لەئەنجامدا توانرا بکەری رووداو دەستگیربکرێت.
ئاماژە بەوەکراوە، تۆمەتبار پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراوە و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی سلێمانی /2 تۆمەتبار راگیراوە.















Post Comment