ڕووداوەکەی پردێ چی پەیامێکی گەیاند؟
توانا محمد مستەفا – چالاکوان
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە شارۆچکەی پردێ کە ئێستا شارۆچکەکە لەژێر کۆنترۆڵی هێزە عێراقیەکان و حکومەتی عێراقە لە ئۆپەراسیۆنێکی دەستگیرکردنی تەنها چەکدارێکی داعش دا دوو مێردمنداڵی ١٥ ساڵ و ١٤ ساڵ بە فیشەکی هێزە تایبەتیەکانی عێراقی شەهید کران، ئەم ڕووداوە دوو ڕەهەندی جیاواز لە خۆ دەگرێت کە ئایا هەر بە مەبەست ئەو دوو مێردمنداڵە کوردە بەهۆی کوردبوونیان خراونەتە نێو نیشانەی ئەو هێزەو بە بێ مۆڕاڵانە تەقەیان لێ کراوە و خوێنی کوردەکان لای ئەوان نرخێکی نەبووە، یاخود کەرتی سەربازی لە عێراق بەهۆی گەندەڵی و دابەشبوونیان بەسەر کوتلە و لایەنی سیاسی جیاواز و مەزهەبیەوە نەیانتوانیتوە ببن بە هێزێکی کارامەو ڕاهێنراو بۆ پاراستنی ژیانی تاک لە عێراق، بەڵکو ئەو هێزانە هەمووکات مەینەتی بوون بۆ هاوڵاتیانی ناوچەکە و کوردەکان بەتایبەتی، لە بەرامبەر دا سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان بێدەنگن لە هەمبەر خوێنی ئەو دوو مێردمنداڵە و هیچ دەستپێشخەریەکیان نەکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ڕووداوە .! من لەنێو ئەو دوو ڕەهەند و بۆچوونەی کە هەمبوو لەسەر ئەو ڕووداوە شتێکی تر کە زۆر دڵنیام لێی ئەوەیە کە خوێنی ڕۆڵەی کورد هیچ کات گرنگی و بایەخێکی نەبووە بۆ هیچ سیاسی و حکومڕانیەک لە عێراق و هەرێمی کوردستان و هەر ڕۆژەو دەستارێک دێت ڕۆح و جەستەی ئێمە دەهاڕێت.. ڕۆحی ئەو دوو شەهیدە شاد و شەمەزاری بۆ هێزو ئایدۆلۆجیایەک لە عێراق کە خوێنی کوردەکانی هێندە لا هەرزانە…















Post Comment