گه‌نجێك له‌ قه‌زای‌ پشده‌ر زیاترله‌ 300 هه‌زار دۆلاری‌ له‌ هاوڵاتیان وه‌رگرتووه‌ و دیار نه‌ماوه‌

گه‌نجێك له‌ قه‌زای‌ پشده‌ر زیاترله‌ 300 هه‌زار دۆلاری‌ له‌ هاوڵاتیان وه‌رگرتووه‌ و دیار نه‌ماوه‌

جار بینراوە: (504)

، ئهمیر حهسهن – 
له سنووری قهزای پشدهری سهر به دهڤهری راپهڕین گهنجێك به ناوی كڕینی ئۆتۆمبێلهوه زیاترله 300 ههزار دۆلاری له هاوڵاتیان وهرگرتووه و دیار نهماوه، كهسوكارهكهشی دهڵێن پهیوهندی بهوانهوه نییه.

 پهیامنێرمان له سنووری راپهڕین پێی راگهیاندین كه گهنجێك له قهزای پشدهر كه كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی دهكرد، به ناوی كڕینی ئۆتۆمبێلهوه پارهی له كۆمهڵێك كهس وهرگرتووه و پێی نهداونهتهوه.

بهپێی زانیارییهكان ئهو گهنجه زیاتر له 300 ههزار دۆلاری له سنوورهكه بردووه و ئێستا لهههولێر نیشتهجێ بووه. 

وهك ئهوهی به پهیامنێری وێستگه گهیشتووه، ئهو گهنجه پارهكانی به ناوی وهری گرتووه، بهشێكیان ئۆتۆمبێلی لێكڕیوون به قیست و بهشێكیان بهناوی كڕینی ئۆتۆمبێل و  ژمارهی ئهو كهسانهی كه پاره و ئۆتۆمبێلیان خوراوه نزیكهی 25 كهس دهبێت.

له ئێستاشدا ئهو كهسهی پارهیان پێداوه دیار نهماوه و كهسوكاری دهڵێن پهیوهندی به وانهوه نییه.

بابەتى تر

👤
Live: 8 Today: 16 📊 Click Here