کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

_
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی 9ـی 2025، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 3 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەش کردوووە، پێشبینی دەکرێت سبەى پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ بێت، پلەکانی گەرماش بە گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان 41 پلەی سیلیزی














Post Comment