سێبەری ترس و نادیاری : خوێندنەوەیەکی قووڵ بۆ بارودۆخی ئەم دواییەی عێراق و هەرێمی کوردستان

سێبەری ترس و نادیاری : خوێندنەوەیەکی قووڵ بۆ بارودۆخی ئەم دواییەی عێراق و هەرێمی کوردستان

جار بینراوە: (48)

ئاسۆ حسن

لەم ماوەیەیی پێشوودا، دۆخی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ژێر زنجیرەیەك ڕووداوی ناخۆش و گۆڕانکاری سیاسی و گرژییە ئەمنی و سەربازیی قۆناغێکی زۆر مەترسیدار و پڕ لە قەیرانی ئابووری و سیاسی تێپەڕاندووە، ئەم دۆخە نەویستراوە و پڕ لە زێدەهەست و دابەزینە، ژیانی ئاسایی هاونیشتیمانی خستووەتە ژێر زەختێکی دەروونی قورسەوە و ترس و نائارامیەکی قووڵی لای خەڵک دروست کردووە، بە جۆرێک کە هەستی نادیاریی داهاتوو و بیری نەرێنی لێکەوتی ئەم ڕوداوانە لە ههموو كاتێک زیاتر باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە ئەو ڕوداوانەی لەم دوایە ڕویانداوە؛

١. گۆڕانکارییە ئەمنی و سەربازییەکان و کشانەوەی هێزە نێودەوڵەتییەکان؛
یەکێک لە ڕووداوە هەرە ەکانی کە نیگەرانی گەورەی دروستکردووە ، بریتییە لە گۆڕانکارییە ئەمنی و سەربازییەکان و کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و ناوچەکە، ئەم گۆڕانکاریە لەبواری ئەمنی و سەربازیەکان بۆتە جێگەی گەنگەشە و ترسێکی بێشومار، چونکە بۆشایی ئەمنی دروستبوە و مەترسی سەرهەڵدانەوەی پاشماوەکانی داعش و گرووپە تیرۆرستیەکان و بەربەرەکانێ فراوانەکان هەمیشە وەک هەڕەشەیەکی سەخت لەسەر سنورەکان و ناوچە جێناکۆکەکان دەمێننەوە، سەرکردە سیاسییەکان و شیکەرەوە سیاسیەکان چەندین جار ئاگاداریان داوە لەوەی کە نەبوونی باڵانسی سەربازی و پڕنەکردنەوەی خێرای بۆشاییەکان، دەتوانێت دەرگا بە ڕووی سیناریۆی نەخوازراو و ترسناکدا بکاتەوە. 

٢. ئاڵۆزییە ئەمنی و هەرێمیەکان و لێکەوتەکانیان:
عێراق و هەرێمی کوردستان هەمیشە وەک یاریگایەک بۆ یەکلاکردنەوەی بەربەرەکانێ سیاسی هەرێمی و نێودەوڵەتیی ڕەفتاریان لەگەڵ کراوە ، لەم کۆتایانەدا، چڕبوونەوەی دژواریەکانی ناوچەکە و فراوانبوونی بازنەی پێکدادانەکان، وایکردووە هاووڵاتییانی مەدەنی خۆیان لە بەردەم مەترسییەکی زۆر ترسناکدا ببیننەوە. هەر ئاڵۆزیەک لە دەوروبەری عێراقدا ڕووبدات، دەستبەجێ کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاسایشی ناوخۆ و ئارامی ناوچەکە ، ڕێگە بازرگانییەکان و دەروازە سنوریەکان، و نائارامی بۆ خەڵکك دروست دەکات، کە ئەمەش هۆکارێکی بناغەیی بووە بۆ زیادکردنی دڵەراوکێی گشتی.

٣. باری دژواری ئابووری و ناچەسپاوی گوزەرانی خەڵکی مەدەنی:
ترس و ناڕەحەتیەکانی خەڵکانی سڤیل تەنها لەڕووی ئاسایش و سەربازییەوە نییە، بەڵکو لایەنێکی ئابووریی قووڵیشی هەیە. دۆخی نادیاری بژێوی، کێشە پەیتاپەیتاکان لەسەر دەستخستنی شایستە داراییەکان، و بێکاری و قەیرانە ئابوورییەکان باری سەرشانی هاووڵاتییانی ئێجگار قورس کردووە. گەنجان و خێزانەکانیان لەمیانەی دۆخێکی ناڕوون و نادیاردا دەژین کە نازانن ئایا داهاتووی ئابوورییان بەرەو کوێ لەنگەر دەگرێت و بەرەوکوێ هەنگاو دەنێت، ئەمەش هاوڵاتی سڤیلی خستووەتە دۆخێکی دەروونیی هیلاککەرەوە. 

٤.کایگەرییە دەرونیەکان لەسەر کۆمەڵگە:
لە ئەنجامی ئەم تەنگەژە سەریەککەوتوانەوە کۆی ئەمانە وایکردووە کە هەستی “ئەمنیەت و پارێزراوی” تیابچێت. دایک و باوکان بە دڵەڕاوکێو نیگەرانیەوە سەیری داهاتووی منداڵەکانیان دەکەن، گەنجان ئاسۆی ئارام و پڕ لە هیوایان لە ناوخۆدا کەمتر دەبینن ڕوو لەدەرەوەی وڵات دەکەن ، و کۆمەڵگە بە گشتی ماندوو و بەهیلاکچوە بە دەست بوونی نائەمنیەت، ململانێ، و نائارامییە هەمیشەیەکانەوە. 

دەرئەنجامی ئەم دۆخانە پێکەوە؛
سەریەککەوتنی ئەم ئەزمەسیاسی و ئەمنی و وئابوورییانە پێکەوە، گەلی بەرەو جۆرێک لە “ماندووێتیی ” و “بێهیوایی لە داهاتوو” بردووە. کاتێک هاونیشتیمانیەک بۆی ڕوون نیە کە ئایا مانگی داهاتوو مووچەی پێدەدرێت یاخود داهاتێکی دەست دەکەوێت یاخود نەخێر، یان ئایا ئارامیی شار و وڵاتی دەپارێزرێت یان نا، زۆر خودکردە ترس و قەلەقی ببێتە بەشێک لە ژیانی.
چارەسەری ئەم دۆخە ڕێگەیەکی درێژ و بەردەوامی دەوێت، کە سەرەتاکەی بریتییە لە:
١ـ دەستخستنی تەباییراستەقینەیسیاسی لە ناوخۆی کوردستان و ئێراق.
٢-گەیشتن بە ڕێککەوتنێکیهەمیشەییونەخشەڕێگایەک لەسەر بنەمای دەستور لەگەڵ حکومەتی فیدرال.
٣-ئەنجامدانی چاکسازیی و پشتبەستن بە توانای گەنج و بەرهەمهێنان لە بواری دا بۆ رزگاربوون لە ئابووریی تاک-سەرچاوە (نەوت).
ئەم دۆخە ناهەموارە پێویستی بەوەیە کە حوکمڕانان و لایەنە دارەکان بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان هەڵگرن، گیانی تەبایی و یەکهەڵوێستی بەهێزتر بکەن، و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان لە خەڵکی سڤیل، تاوەکو خەڵکی ئەم ناوچەیە دوای ساڵانێکی زۆر لە ژان و ئازار و چەرمەسەری، بتوانن کەمێک هەناسەی ئاسوودەیی و ئارامی هەڵکێشن .

بابەتى تر


👤
Live: 127 Today: 633 📊 Click Here