کچێکی ١٥ ساڵان بە بەرد دەکوژرێت و کۆمەڵگا ئاهەنگی مەرگی دەگێڕێت

کچێکی ١٥ ساڵان بە بەرد دەکوژرێت و کۆمەڵگا ئاهەنگی مەرگی دەگێڕێت

جار بینراوە: (6)

#لە سێبەری
یاسای جەعفەری ٢٠٢٥دا: کچێکی ١٥ ساڵان بە بەرد دەکوژرێت و کۆمەڵگا ئاهەنگی مەرگی دەگێڕێت!

کوشتنی دڕندانەی کچێکی
تەمەن ١٥ ساڵانەکە لە بەغدا بەهۆی ڕەتکردنەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەی، کارەساتێکی
مرۆیی دابڕاو نییە، بەڵکو دەرئەنجامێکی ڕاستەوخۆ و بەرجەستەی ئەو ژینگە یاسایی و کۆمەڵایەتییە
نوێیەیە کە لە عێراقدا سەپێنراوە، ئەم تاوانە پەردە لەسەر ئەو ڕاستییە تاڵە لادەدات
کە چۆن یاسا دەتوانێت ببێتە چەکی دەستی عەشایەر و پیاوانی ئایینی بۆ چەوساندنەوە و
لە سێدارەدانی منداڵان.

ئەو بەرد و بلۆکەی سەری
کچە ١٥ ساڵانەکەی بەغدای پێ پانکرایەوە، لە بۆشاییەوە نەهاتبوو، بەڵکو ئەو بەردە
پشتبەستوو بوو بەو یاسا سەقەتەی کە ڕێگەی دا کچ لە تەمەنی ٩ ساڵییەوە وەک کاڵایەکی
سێکسی و عەشایەری سەیر بکرێت و لە دەرەوەی دادگا مەدەنییەکان مامەڵەی پێوە بکرێت.
تا کاتێک ئەم هەموارە کۆنەپەرستانەیە هەڵنەوەشێتەوە و یاسای باری کەسێتی نەگەڕێتەوە
سەر بنەمای مەدەنییەت و یەکسانی، شەقامی عێراقی ڕۆژانە دەبێتە جێی ئاهەنگگێڕان لەسەر تەرمی ئەو کچۆڵە
کوژراوانەی وشەی “نا”بەسەر زاریاندا دێت، بۆ ڕاستی ودروستی بۆچوونەکەشم شیکاریەکی ڕاگوزە بە هەمواری یاسای
باری کەسێتی عێراقیدا پێویستە؛

هەموارکردنی یاسای باری
کەسێتی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢٥ کە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا، بووە هۆی جێگیرکردنی فەرمی بڕگەکانی فیقهی جەعفەری
شیعە و سوننە لە ناو سیستمە دادوەریەکاندا.

یاسای بنەڕەتی: یاسای
باری کەسێتی عێراقی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ “یاسایەکی مەدەنی یەکگرتووە” بەڵام
یاسای هەموارکراوەکە باری کەسێتی هەمواری یەکە می لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ پەسەندکرا
، لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥ وەچووە بواری جێبەجێکردنەوە. هەردوو هەموارەکە پاڵپشتێکی دەستوری بۆخۆی دۆزییەوە، پشتبەستووە بە ماددەی ٤١ی دەستووری
عێراق، کە دەڵێت: “عێراقییەکان ئازادن لە پابەندبوون بە باری کەسێتییان بەپێی
ئایین و مەزهەبەکانیان”

گرنگترین ماددە و بڕگە
یەکانی

هەموارە نوێیەکە چەند
گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە چوارچێوەی ماددەکانی یاسای کۆندا دروستکردووە، دیاریکردنی
مەزهەب (ماددەی ٢ لە هەموارەکە): بەپێی ئەم بڕگەیە، هاوسەران لە کاتی بەستنی گرێبەستەکەدا
مافیان هەیە دیاری بکەن کە دەیانەوێت یاسای فەرمی ساڵی ١٩٥٩ بەسەریاندا جێبەجێ ببێت،
یاسای جەعفەری یان سوننە، ئەمەش شەرعیەتدانە بە گرێبەستە دەرەکییەکان ،دادگاکان
ناچار دەکرێن ئەو هاوسەرگیریانەی لەلایەن پیاوانی ئایینییەوە وەک مەلای نافەڕمی یان مەلای لاکۆلان لە دەرەوەی
دادگا ئەنجام دەدرێن، بە فەرمی تۆمار بکەن بەبێ گوێدانە تەمەنی شەرعی.

میکانیزمی داڕشتنی یاساکە
بەجۆرێکە ئەنجوومەنی زانستی لە دیوانی وەقفی شیعە و وەقفی سوننە بەرپرسن لە داڕشتنی
ئەحکامەکانی بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان یان دەسەڵاتی دادوەری مەدەنی.

لێرەدا بەراوردێکی سادە و سەرپێی لە نێوان یاسای باری کەسێتی مەدەنی (١٩٥٩)
لەگەڵ یاسای جەعفەری (هەمواری ٢٠٢٥) دا دەخەمەڕوو؛

-تەمەنی هاوسەرگیری کچان١٨ ساڵ (لە حاڵەتی کتوپڕ بە ڕەزامەندی دادوەر ١٥ ساڵ کەمکراوەتەوە بۆ ٩ ساڵی
بەپێی فیقهی شەرعی جەعفەری

-تەمەنی هاوسەرگیری کوڕان ١٨ ساڵ کەمکراوەتەوە بۆ ١٥ ساڵ

– مافی حەزانە “گرتنەئەستۆی منداڵ” دایک مافی هەیە تا تەمەنی ١٠ یان ١٥ ساڵی منداڵ
لای خۆی بهێڵێتەوە.

مافی دایک کورتکراوەتەوە بۆ ٢ ساڵ بۆ کوڕ و کچ، و ئەگەر دایکەکە شوو بکاتەوە
مافەکەی سست دەبێت.

-مافی میراتی ژن، ژن میرات لە هەموو موڵک و ماڵی مێردەکەی
وەردەگرێت خانوو زەوی، بەڵام لەهەموارەکە
داژن تەنها لە خانوو و بیناکە میرات دەگرێت و مافی نییە لە زەوییەکە
“العقار” میرات بەرێت.

-نەفەقە بژێوی کاتی هاوسەرگیری مافێکی ڕەهای ژنە و پیاو
پابەندە بە دابینکردنی. لەهەموارەکەدا دابینکردنی نەفەقە بە مەرجی “تەمکین”
و چێژوەرگرتنی تەواوی پیاوەکەوە بەستراوەتەوە.

هەرچەندە ساتە وەختی پڕۆژە
یاسایەکە ڕەخنەی توندی لێگیرا ناڕەزایی نێودەوڵەتی
کۆمەڵایەتی لێکەوتەوە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیمافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ؛ کەئەم یاسایە پێشێلکاری هەردوو
ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی سیداوە و ڕ ێککەوتننامەی مافەکانی منداڵە کە عێراق
پێشتر واژۆی کردوون.

هەروەها لەڕووە یاسای
و کۆمەڵایەتیەکەیەوە پەرتبوونی سیستمی دادوەرییە بە دروستکردنی دادگای مەزهەبی جیاواز،
یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا لاواز دەکات و هاووڵاتیان بەسەر تەیەفەگەریدا
دابەش دەکات.

بەڵام بەبێ گوێدانە ناڕەزاییەکان
تێپەڕێنرا، هەمواری دووهەمی کە کۆمەڵە بڕگەیەکی فقهییە،دواتر لە ئابی ٢٠٢٥ لە پەرلەمان
پەسەندکرا بۆ ڕێکخستنی کاروباری خێزانی هاووڵاتیانی شییعە، بەزاراوە گشتیەکەی بە یاسای
جەعفەری ناسراوە.

14/05/2026

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

بابەتى تر

👤
Live: 95 Today: 1,471 📊 Click Here