کاتێک لە سەردەمی ڕەشبینیدا، گەشبین دەبیت؟!

کاتێک لە سەردەمی ڕەشبینیدا، گەشبین دەبیت؟!

جار بینراوە: (9)

بەدرێژایی مێژوو گەلی کوردستان هەر لەناو ڕەشبینیدا ژیاوە و خودی ڕووداوە مێژوویەکانی ڕەسمی کۆتاییەکی ڕەشی لەژێر ترس و تۆقاندن بۆ کردووە بەهۆی زوڵم و زۆرداری ئەو ڕژێمانەی کە دەستیان بەسەر کوردستاندا گرتووە ، بەڵام خۆی ڕزگار کردوە و خۆی گونجاندووە ، دوای ئازادکردنی باشوور خەڵکەکەی هەستیان بە جۆرە سانەوە و ئاسودەیەکی کاتی کرد و ، هەمدیس ڕەشبینی وەکو جاران دایپۆشین ، وەرە بڕۆ بازاڕی هەر شارێکی هەرێمی کوردستان خەندە و پێکەنین بەدەگمەن لەسەر ڕوخساری خەڵکەکەی دەبینیت ، خەڵک تووڕە و بێزار و کە دەڕوات لەبەرەخۆی قسەدەکات ، جا کە تۆ کە لەناو قەیران و کاتی ناخۆش و دۆخی خەراپی دەروونی دابیت ، چۆن باسی گەشبینی دەکەیت ؟ کورد کە ڕەشبینە لەبەر ئەوەیە ڕەخنەی لەو ژیانە هەبوو و لۆژیکە نادادپەروەریەکەی ڕەتکردۆتەوە ، مرۆڤ بەسروشتی خۆی زیادەڕۆیی بۆ خراپترین سیناریۆ دەکات بۆئەوەی خۆی دەرباز بکات ، ئەمە غەریزەیەکی ئادەمیزادە ، ڕەشبینی لە ترسەوە هەڵقوڵاوە و ترسیش سنووری نیە ، هەر کەسێک « ئلیازە » و « ئۆدیسە » شاعێری مەزنی یۆنان « هۆمیرۆس » ی خوێندبێتەوە کە بە ئینجیلی یۆنان دەناسرێت ، لەوێدا هەست بە « ڕەشبینی یۆنانی » دەکەیت ، لەو دوو داستانە گەورەیەدا سەدای ئەو ڕەشبینیە لە شیعری تراژیدیای یۆنانی کۆن لە سەدەکانی پێنج و شەشی پێش لەدایکبوون دەبینیت ، کە پڕە لە هاواری تووڕەیی و بێهیوایی لە بێتوانایی مرۆڤ و زوڵمی قەدەر ، هۆمیرۆس لە داستانی ئەلیازەدا دەڵێت ؛ ( لەنێو هەموو ئەو بونەوەرانەی کە لەسەر زەوی هەناسە دەدات یان لەسەری دەڕوات لە مرۆڤ بەدبەختر نیە ) ئەمە لە ئۆدیسەش دووبارە دەبێتەوە ، گەورەترین سەمەرە و دەرکەوتەی بلیمەتی ڕوحی یۆنانی لەو بیروهزرە ڕەشبینیەوە هەلقوڵاوە کە وای لە مرۆڤی یۆنانی کۆن کرد کە لێیپاڵنەداوە و تەسلیمی بێهیوایی نەبێت و واز لە کار نەهێنێت و ، بەڵکە هەوڵی داهێنان و کار و چێژوەرگرتن بە هەموو چرکەیەکی ژیان بدات ، ئەمە سەرچاوەی ئەو هزرەیە کە فەیلەسوفی ئیتاڵیا ئەنتۆیۆ گرامیشی لەسەری دامەزراند کە دەڵێت ؛ ( فەلسەفە بریتیە لە ڕەشبینی عەقل و گەشبینی ئیرادە ) بەمانای کاری بەردەوام باشترین ئامرازە بۆ خەلق و پێشخستنی ئیستراتیژیەتی هیوا و گۆڕان بەرەو باشتر و هێنانەدی شەڕەفی بوون و هەوڵدان بەرەو چیژوەرگرتن لە ژیان ، لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو پسپۆرانی ئابووری هۆشداری برسیەتی بە کۆمەڵیان دا ، بەڵام میژوو کۆتاییەکی جیاوازی نووسی ، بەوەی کە کۆمەڵگاکان لە خۆشگوزەرانیدا ژیان و خێروبێری شارەکان گەیشتە گوندە دوورە دەستەکان ، ئەمەمان لە پەتای کۆڕۆناش بینی کە مرۆڤایەتی چۆن قورتاری بوو ، دەڵێن « ڕەشبینی تامی تاڵی فەشەلت دەداتێ بەر لەڕوودانی » بەردەوام ڕەشبینی دیلی پێشبینی خەراپترینە و توانای کارکردن لەدەستدەدات بەروحێکی پڕ هیوا ، هەتا ئەگەر گەشبینی ڕێڕەوی نەخۆشی و قەیرانەکانیش نەگۆڕێت دەشێت تووندی ئازارەکان کەمبکاتەوە .

بابەتى تر

👤
Live: 95 Today: 1,471 📊 Click Here