کاتی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم راگەیەنرا

کاتی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم راگەیەنرا

جار بینراوە: (177)

-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، لە سەرەتای
مانگی داهاتووەوە پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیان بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و جەختیش
دەکاتەوە کە تاوەکو ئێستا سەرجەم حاجیانی هەرێم سەلامەتن
.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی ئایاری 2026، کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “رۆژی 4ـی حوزەیرانی 2026، یەکەم
کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان کە لە حاجیانی شاری هەولێر پێکدێن، ژمارەیان هەزار
و 27 لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە خاکی نیشتمان
.”

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای گەڕانەوەی یەکەم کاروان، بەپێی خشتەیەکی داڕێژراو
کاروانەکانی دیکەش بەدوای یەکدا دەگەڕێنەوە و وتی “پێش 10ـی مانگی حوزەیران،
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە ناو کەسوکاریان
.”

ی دۆخی تەندروستیی حاجیان، کاروان ستوونی دڵنیایی دا و رایگەیاند
“تاوەکو ئێستا سوپاس بۆ خودا هەموو حاجیانمان سەلامەتن و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان
لەناو حاجیانی هەرێمی کوردستاندا تۆمار نەکراوە
“.

بابەتى تر

👤
Live: 99 Today: 1,314 📊 Click Here