پێشنیازی وەرگرتنی قیستی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بە دینار ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

پێشنیازی وەرگرتنی قیستی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بە دینار ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

جار بینراوە: (38)

-


دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان پێشنیازێک ئامادە
دەکات بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی ناچارکردنی کۆمپانیاکان بۆ وەرگرتنی قیستی
یەکەکانی نیشتەجێبوون بە دینار و بە بەهایەکی دیاریکراو، تاوەکو کێشەی بارگرانیی
دارایی هاووڵاتیان بەهۆی گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلارەوە چارەسەر بکرێت
.

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، لە
چەند رۆژی داهاتوودا پێشنیازەکە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن، چونکە ئەو
هاووڵاتیانەی یەکەی نیشتەجێبوونیان کڕیوە ناچارن قیستەکانیان بە دۆلار بدەن و
لەگەڵ دابەزینی بەهای دیناردا تووشی زیانی دارایی و زەحمەتی بوونەتەوە
.

لە پێشنیازەکەدا داوا کراوە سەرجەم کۆمپانیاکانی
وەبەرهێنان ناچار بکرێن کرێ و قیستی نیشتەجێبوون بە دینار بپێورێت و وەربگیرێت، سەرۆکی
دەستەی وەبەرهێنان جەختیشی کردەوە، ئامانج لەم هەنگاوە کەمکردنەوەی جیاوازیی نرخی
دراو و ئەو بارگرانییەیە کە کەوتووەتە سەر شانی هاووڵاتیان
.

بابەتى تر


👤
Live: 27 Today: 1,283 📊 Click Here