مونا قەهوەچی: لایەنەکان هەنگاوی خێرا بۆ پێکهێنانی حکومەت بنێن

مونا قەهوەچی: لایەنەکان هەنگاوی خێرا بۆ پێکهێنانی حکومەت بنێن

جار بینراوە: (27)

-

مونا قههوهچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان رایگهیاند، خەڵکی کوردستان نابێت نرخ و قوربانی ناکۆکی و درێژەکێشانی گفتوگۆ سیاسییەکان بدەن، ئێستا کاتی ئەوەیە هەموو لایەنەکان بەرژەوەندی گشتی بخەنە سەروی بەرژەوەندی حزبی و بە ڕۆحی بەرپرسیارێتیی نیشتیمانی، هەنگاوی خێرا بۆ پێکهێنانی حکومەت بنێن.

ئهمڕۆ شهممه 17ـی تشرینی یەکەمی 2026، مونا قههوهچی له پهیامێكدا دەڵێت، “پێکهێنانی حکومەت لەم قۆناغە هەستیارەدا تەنها بابەتێکی سیاسی و ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان نییە، بەڵکو پێویستییەکی نیشتیمانییە کە ڕاستەوخۆ بە ژیان و بژێوی هاوڵاتیان، بوژانەوەی بازار و داهاتوی هەرێمی کوردستانەوە هەیە”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، “جێگیری سیاسی بنەمای جێگیری یە، حکومەتێکی بەهێز و خاوەن بڕیار دەتوانێت متمانە بگەڕێنێتەوە، بازاڕ بجوڵێنێتەوە، وەبەرهێنان هان بدات و دەرفەتی کار بۆ گەنجان زیاد بکات. هەروەها، یەکگرتویی دامەزراوەکان و بونی حکومەتێکی کارا، پێگە و ناوبانگی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ناوچە و ئاستی نێودەوڵەتیدا بەهێزتر دەکات”.
مونا قههوهچی لهبارهی پێكهێنانی حكومهت، دهڵێت، “خەڵکی کوردستان نابێت نرخ و قوربانی ناکۆکی و درێژەکێشانی گفتوگۆ سیاسییەکان بدەن، ئێستا کاتی ئەوەیە هەمو لایەنەکان بەرژەوەندی گشتی بخەنە سەروی بەرژەوەندی حزبی و بە ڕۆحی بەرپرسیارێتیی نیشتیمانی، هەنگاوی خێرا بۆ پێکهێنانی حکومەت بنێن”.
ئهوهشی خستهڕوو، “پێکهێنانی حکومەت، هەنگاوێکە بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵک، بوژاندنەوەی بازار و بەهێزکردنی پێگەی کوردستان، دواخستنی زیاتر، لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە؛ بەڵام زیانەکەی بۆ هەموانە”.

بابەتى تر


👤
Live: 114 Today: 1,268 📊 Click Here