وەفدی یەکێتی و کۆمەڵ لە سلێمانی کۆبوونەوە

وەفدی یەکێتی و کۆمەڵ لە سلێمانی کۆبوونەوە

جار بینراوە: (10)

-

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی
ئایاری 2026 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی، وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بە سەرۆکایەتیی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، و وەفدێکی باڵای کۆمەڵی دادگەریی
کوردستان بەسەرپەرشتی بەڕێز محمەد حەکیم، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵ کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەنراوی
هاوبەشی کۆبوونەوەکە، هەردوولا بەوردی گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی
هەرێمی کوردستان و عێراق و دیدگا و بەرنامەی سیاسیی بۆ حکومەتی نوێی پێکهێنراوی عێراق کرد.

هەروەها هاتووە؛ لەکۆبوونەوەکەدا
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی جەختیان لە لێک نزیکبوونەوەی زیاتری
لایەنە سیاسییەکان و یەکڕیزیی نیشتمانی و بەرپرسیارێتیی هەموو لایەنەکانە بۆ خزمەتکردنی
باشتر بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کردەوە .

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا،
پرسی عێراق و یەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکە بوو،
تیشک خرایە سەر گرنگیی هەماهەنگی نێوان هێزە یەکان بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکان،
تا لەڕێگەی دیدگایەکی هاوبەش و یەک دەنگییەوە لەبەغدا، داکۆکی لە شایستە دارایی و
سیاسییەکانی گەلی کورد بکرێت.

👤
Live: 171 Today: 1,377 📊 Click Here