وتەبێژی پارتی: لەگەڵ یەکێتی لەگفتوگۆداین

-
ئەمڕۆ 11ی حوزەیرانی 2026، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن نوێترین زانیاری لەسەر پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان خستەڕوو و رایگەیاند، “پارتی لەگەڵ هەموو لایەنەكان و بەتایبەتی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە گفتوگۆدایە و هەوڵدەدەین زەمینەیەكی گونجاو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بڕەخسێنین”.
وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەش كرد، كە “دوای جەژن و لە روانگەی پەیام و دەستپێشخەرییەكەی مەسعود بارزانی، سەردانی زۆربەی هەرە زۆری لایەنە سیاسییەكانمان کردووە و لەگەڵ لایەنەكانی تریش لە دان”.
مەحمود محەمەد جەختی لەوەش كردەوە، كە ئەو هەوڵانەی پارتی بەردەوامن بۆ ئەوەی زەمینەیەك خۆش بكەن تا كۆتایی بەو چەقبەستووییە سیاسییەی ئێستا هەیە بهێندرێت و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت خێرا بكرێن.















Post Comment