هۆشدارییەک بۆ ئەو کەسانەی لە جەژندا قوربانی دەکەن

هۆشدارییەک بۆ ئەو کەسانەی لە جەژندا قوربانی دەکەن

جار بینراوە: (368)

- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئایاری 2026، دەروێش فەرەج، ئەندامی لیژنەی باڵا و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری لە قایمقامییەتی سلێمانی بەی راگەیاند، “بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان بەدواداچوونەکانمان چڕکردووەتەوە و لیژنەکانمان لە بەدواچوون و کار و چالاکیدان بۆ رێگریکردن لە قوربانیکردن و سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان”.

ئاماژەی بەوەکرد، “هەر چوار رۆژ جەژن کوشتارگەی نوێی سلێمانی کراوە دەبێت و رێنمایی هاوڵاتییانمان کردووە لەپێناو سەلامەتی خۆیان لەوێ قوربانییەکانیان بکەن”.

دەروێش فەرەج وتی، “لە کوشتارگەی نوێی سلێمانی پشکنین بۆ سەرجەم ئاژەڵەکان دەکرێت و دوای سەربڕینیش دەخرێتە ساردکەرەوە و بە ئۆتۆمبلێکی تایبەتی کە ساردکەرەوەی هەیە بۆیان دەهێنرێتەوە سلێمانی”.

وتیشی، “شەش لیژنەمان هەیە کە تایبەتن بە کاری تەندروستی و ڤێتێرنەری و لیژنەکانی دیکەش سەرپشک کراون هەر کەسێک ببینن کاری سەربڕینی ئاژەڵ بکات لەسەر شەقامەکان ئاگادارمان بکەنەوە، هەروەها مەفرەزەکانی ئاسایشیش لەگەڵ لیژنەکاندا دەگەڕێن و هاوکاری لیژنەکان دەبەن”.

ناوبراو جەختی لەوەشکردەوە، “هەرکەسێک سەرپێچی بکات و لەسەر شەقامەکان ئاژەڵ سەرببڕێت دەستبەسەر کەلوپەلەکانیدا دەگیرێت و خۆشی رووبەڕووی یاسای دەکرێتەوە”.

👤
Live: 62 Today: 2,280 📊 Click Here