نێچیرڤان بارزانی: ستایشی سەرۆک شەرعم کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بە مەبەستی سەقامگیرکردنی سوریا

نێچیرڤان بارزانی: ستایشی سەرۆک شەرعم کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بە مەبەستی سەقامگیرکردنی سوریا

جار بینراوە: (108)

-

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە ئێکس رایگەیاند، “ستایشی سەرۆک شەرعم کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بە مەبەستی سەقامگیرکردنی سوریا و ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی لەگەڵ هەسەدەدا بەدیهاتووە”.

دەشڵێت، “تاوتوێی بەهێزکردنی یەکانی نێوان عێراق، هەرێمی کوردستان و سوریامان کرد بۆ پێشخستنی ئامانجە هاوبەشە ئەمنی و ئابوورییەکان”.

بابەتى تر

👤
Live: 76 Today: 123 📊 Click Here