قوباد تاڵەبانی: یانە وەرزشیەکانی ژنان پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە

-
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرۆک، دەستەی کارگێڕی، راهێنەران و یاریزانانی تیپی بالەی کچانی ئافرۆدێت کرد و پشتیوانی خۆی بۆ دووپات کردنەوە و ڕایگەیاند، یانە ییەکانی ژنانی کوردستان پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە.
ئەمڕۆ شەممە 26ـی ئەیلوولی 2026، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، جێی خۆشحاڵییە ساڵ لە دوای ساڵ ی ژنان لە کوردستان زیاتر گەشە دەکات، بە تایبەتیش لە بالەدا یانە ییەکانی ژنان و کچانی کوردستان پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە و ئێستا یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی عیراقدا پێشەنگن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشوازیم کرد لە سەرۆک، دەستەی کارگێڕی، راهێنەران و یاریزانانی تیپی بالەی کچانی ئافرۆدێت کە بوونەتە پاڵەوانی ئەمساڵی خولی بالەی عیراق و پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەم لێکردن و پشتیوانیی تەواوی خۆم بۆ دووپات کردنەوە”.
قوباد تاڵەبانی وتیشی، داوام لێکردن ئامادەکاری بکەن بۆ ئەوەی نەک تەنها لە پاڵەوانێتییەکانی کوردستان و عیراق نازناوی زیاتر بەدەست بهێنن، بەڵکو ببنە ناوێکی دیار لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکانیشدا.















Post Comment