قوباد تاڵه‌بانی: ئازادی سلێمانی بێده‌نگ ناكرێت

–
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسدا له پاركی ئازادی له شاری سلێمانی ێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند كه:
*راگه‌یاندنكاران پارێزه‌ری حه‌قیقه‌تن.
*هیچ هێز و ده‌سه‌ڵات و كه‌سێك ێك له هیچ سه‌رده‌مێكدا، به ده‌سه‌ڵاتی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دامیشه‌وه، نه‌یانتوانیووه ئازادی سلێمانی بێده‌نگ بكه‌ن.
*به هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانه‌وه، شانازی ده‌كه‌ین كه سلێمانی ئازادترین شاری كوردستان و و هه‌موو عێراقه.
*ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م شاره هه‌ڵه‌یه‌كیش بكات، یان پێشێلكارییه‌ك بكات، به هه‌وڵی خه‌ڵكانی دڵسۆز و ره‌خنه‌گران رۆشنبیران و هۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ڵه‌كان راست كراونه‌ته‌وه.
*جیاوازی سلێمانی له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانی تر ئه‌مه‌یه گوێ له خه‌مخۆران، ره‌خنه‌گران و ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵسۆزن له‌پێناوی به‌رزڕاگرتنی ناوه جوانه‌كه‌ی سلێمانی ده‌گرین.
داواده‌كه‌م هه‌موو ساڵێك له‌پێناوی ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین و رێزگرتن له‌وكه‌سانه‌ی له‌پێناوی ئازادی ئه‌زیه‌ت ده‌خۆن یان غه‌دریان لێده‌كرێت، كۆببینه‌وه و رێزیان لێگبرین و گفتووگۆیه‌ك رێكبخه‌ین له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئه‌و پێشێلكارییانه.
*داواكارم ساڵانه كۆڕبه‌ندێك سازبكرێت راگه‌یاندنكار، ئازادیخوازان، خه‌ڵكی رۆشنبیر و رووناكبیر، چالاكوانی مه‌ده‌نی و كه‌سانی پسپۆڕ و یه‌ك دوو سیاسی لێی كۆببنه‌وه بۆ گفتوگۆكردنی به‌ربه‌سته‌كانی ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین و ده‌ستنیشانكردنی چاره‌سه‌ره‌كانیان.
*ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین دوو دوژمنیان هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌وانه‌ن كه له ئازادی و ره‌خنه ده‌ترسن، ئه‌و هێز و كه‌س و لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتانه‌ن كه دژی راستییه‌كان و شهفافیهتن. دوژمنه‌كه‌ی تریش ئه‌وانه‌ن كه ئازادی به فه‌وزا تێگه‌یشتوون و له‌ژێر چه‌تری ئازادی ناو و كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان ده‌شكێنن، به‌بێ به‌ڵگه تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه و كۆمه‌ڵگه چه‌واشه ده‌كه‌ن.
*داواكارم له هه‌موو ئازادیخوازێك پێكه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌م دوو دوژمنه ببینه‌وه، رووبه‌ڕووی ئه‌وانه ببینه‌وه كه دوژمنی ئازادین و چه‌واشه‌ی بێ بنه‌ما بڵاوده‌كه‌نه‌وه
.
*له‌ناو ده‌سه‌ڵات خه‌ڵك هه‌یه باوه‌ڕی به ئازادی و دیموكراتی و پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه لای ئاساییه ره‌خنه‌ی لێبگیرێت و گوێتان لێبگرێت.















Post Comment