شەڕلە سەرهه ولێر بەردەوامە

شەڕلە سەرهه ولێر بەردەوامە

جار بینراوە: (785)

هەر دوای روخانی بەعس وە ئازاد بوونی کوردوستانی عێراق ناهاوسەنگی هیز وە سنوری هیزە هەرێمی و ەکان گۆرانکاری بە سەراهات، بۆ نمونە دەسەڵاتی ئێران کە نوینەرایەتی هێزی شیعە ئەکات بوو بە هاوسنور لە گەڵ دەسەلاتی بەعسی سوری ئەوکات کە پێک هاتەکەی دەسەلاتی شیعەی علوی بوو ،وە بە باوەر پی کراو ترین وە متمانە ترین هاوپەیمانی ئێران بوو. هاوسنوری ئیران و سوریای ئە وکات لە ریگەی هەرێمی کوردوستانەوە واتە هاوسنوربوونی نفوزی روسیا لەگەڵ سوریا بە ناوئیراندا و کەم کردنەوەی سنورو نفوزی ئەمریکاو ئیسرائیل. فراوان بوونی نفوزی شیعە لە ریگەی عیراق و هەریمەوە بوە هۆی بە ستنەوەی شیعە لە مەزار شەریفی ئەفغانستانەوە تا سەیدای لوبنان،وە ئەمەش بوە هۆی ترس لای وەلاتانی سوننە وەک تورکیا،ئەردەن وە وەڵاتانی کەنداو ،هەتا پاشای ئەردەن بە ئاشکرا وتی دروست بوونی هیلالی شیعە هەرەشەیە بۆ سەر وەلاتەکەی وە بۆ سەرسوننە.

لە راستیی دا بوار دان بە روداوی ۳۱ی ئابی ۱۹۹٦ لە لایەن ئەمریکاوە بە پشت گیری ئیسرائیل و وەڵاتانی سوننە کاردانەوە بوو بۆ ئەم رەوشە تاهاوسنگی هێزی مەزهەبی ،جیوسیاسی بپارێزریت وە ڕێگە لە لکانی ئێران بگیرێت بە سوریاو لوبناوە کە هەریەکە لە توکیا، ئیسرائیل وە وەڵاتانی سوننە بە هەڕەشەیان ئەزانی بۆخۆیان .

ئێستا هەولێر بۆتە خاڵی ڕووبەرووبونەوەی دووبەرەی دژ بەیەک ،لە لایەک هێزی سوننە بەهاوکاری ئەمریکاوئیسرائیل لەلایەکی ترەوە هێزی شیعە بەهاوکاری روسیاو وە هەتاچین،لەم روەوە مووشەک بارانی هەوڵیر لە لایەن ئێرانەوە بۆ سەرپایەگاکانی وەک ئێران خۆی ئەڵێ بەڵگەیە،کە هێزەکانی ناوچەیی ولە سەر هەولیر شەڕیانە بۆ چەسپاندنی پێگەی سیاسی،، وە سترایجی ئاسایشی خۆیان،چونکە هەولیر سنوری هێزەکانی دژبەیەکەکانە لە هەموو روویەکەوە ،لە بەرئەوە تاکاتێکی نادیار ئەبێ ئاسایشی هەولێر ببێتە قوربانی ئاسایشی هێزەکانی تر.

دوای شەڕی رەمەزانی نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل بەرامبەر ئێران شەڕ لە سەر هەولێر زیاتروتوند تربۆوە ،وە لەو کاتەوە تا ئێستا ئاسایشی هەولیر بەردەوام لە ژێرهەرەشەدایە،لەهەمان کاتا جگەلە لایەنە ەکانی شەر،چەندەها گروپیش،کە هەریەکە سەربە لایەنیکە بوونەتە بەشێکلەم شەڕە ،کە سەرنەویشت وداهاتویان بەسراوەتەوە بە ئاکامی شەرەکەوە.دوای شەڕی رەمەزانی نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل بەرامبەر ئێران شەڕ لە سەر هەولێر زیاتروتوند تربۆوە ،وە لەو کاتەوە تائێستا ئاسایشی هەولیر بەردەوام لە ژێر هەرەشەدایە،لەهەمان کاتا جگەلە لایەنە ەکانی شەر ،چەندەها گروپیش،کە هەر یەکە سەربە لایەنیکە بوونەتە بەشێک لەم شەڕە ،کە سەرنەویشت وداهاتویان بەسراوەتەوە بە ئاکامی شەرەکەوە.

رەوشی ئەمڕۆی هەولێر هەمان رەوشە کە پێش ۳۱ ی ئابی ۱۹۹٦ هە بوو،بەلام ئەمجارە زۆر بە ئاشکرا، فراوانتر وە تۆوندو تیژتر هەموو لایەنەکانی شەڕ چ لە سەر ئاستی هەرێمایەتی ،ناوخۆیی ئێراق و کوردوستان وە جهیانی بەجۆری لە جۆرەکان بە هەموو تواناوە بەشدارن لەرووی هەوڵگری ،سەربازی وە میدیایی. ئەوەی بەم رەوشەوە هەیە لە سەر ئاستی کورد بە گشتی وە بەتایبەتی کوردی کوردوستانی باشوور ئەبێ بۆ هەمووان رون بێت ،کەهەر هەڵەیەک لە دیاری کردنی لایەنگری وە دژایەتی بۆ لایەنە سەرەکەیەکانی شەڕجاچ لایەنی هه رێمی بێت یابێتنباهاکەی وە ئەنجامەکەی زۆر قورس ترئەبیت لە سەر داهاتووی کورد وەک ئەوەی لە ۳۱ی ئابی ۱۹۹٦ بینرا، کە تائێستاش کاریگەریە نەرێنیەکانی بە زەقی ئەبینرێن لە نەبوونی دەولەتی یاسا وە دامەزراوەی نیشتیمانی وە هەروەها نەبووی یەک گی نەتەوەیی ونیشتیمانی لەبری ئەمە ئەم رەوشە ناجۆرەیە کە ئەبینین.

پرسیاری بابەت ئەمەیە ،کەی شەڕ لە سەر هەولیرتەواوئەبیت وە روداوێکی تری هاوشێوەی ۳۱ ی ئاب چۆن بە چ فۆرمی وە ئاراستەیەک دوبارە ئەبیتەوە وە لە ناوئەم ڕەوشە پر پەرتەوازەی کوردوستان.؟ وەلام ئەمەیە تا ئەم پاشاگەردانی و نابەرپرسیاریەتیە بەردەوام بیت هیوای داهاتویەکی گەش ناکرێ مەگەر خودا لە شانسی کوردی خیێ لە خۆنەدیو مەعجیزەیەک بنێرێ.

بابەتى تر


👤
Live: 61 Today: 2,102 📊 Click Here