سادق عه‌تیه‌ بۆ وێستگه‌نیوز: باران و خۆڵبارین ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

سادق عه‌تیه‌ بۆ وێستگه‌نیوز: باران و خۆڵبارین ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

جار بینراوە: (1.6K)

وێسگهنیوز، محهمهد فاتیح –
شارهزایهكی بواری كهشناسی عێراق پێشبینی كردووه شهپۆلێكی خۆڵبارین و باران ڕوو له ههرێمی كوردستان بكات.

سادق عهتیه كهشناسی عێراقی به ی وت كه “له ڕۆژی ههینییهوه خۆڵبارینێكی كهم ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه”.

وتیشی: “له شهوی ههینییهوه پلهكانی گهرما ڕوو له دابهزین دهكهن، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا كهشی ههرێمی كوردستان لهماوهی ههفتهی داهاتوودا به فێنكی دهمێنێتهوه و گونجاوه بۆ گهشت و سهیرانكردن”.

سادق عهتیه راشیگهیاند كه”پێشبینی دهكهم رۆژی یهكشهممه نمه باران و بارانی مامناوهند له ناوچه شاخاوییهكانی ههولێر و دهۆك ببارێت، بهڵام له ناوچهكانی تری ههرێمی كوردستان نمهباران دهبێت”.

👤
Live: 62 Today: 2,280 📊 Click Here