رێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم راگەیەنرا

رێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم راگەیەنرا

جار بینراوە: (143)

-

بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڕی بارانبارینی ئەم وەرزەی لە سەنتەری
پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە کە تێیدا کەمترین و زۆرترین رێژە
دەستنیشان کراوە.

بەپێی
ێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڕی
بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان گەیشتووەتە ئاستێکی نموونەیی. هەروەها ئامارەکانی ئەم
وەرزی بارانبارینی تاوەکو ئەمڕۆ راگەیاند
.

بڕی
بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاکان بەم شێوەیەیە
:

هەڵەبجە:
1052.9 ملیمەتر

سلێمانی:
1038.4 ملیمەتر

دهۆک:
860.7 ملیمەتر

هەولێر:
674.1 ملیمەتر

ئامارەکان
ئاماژە بەوە دەدەن، لە هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی، بڕی بارانبارین 1000 ملیمەتری
تێپەڕاندووە
.

بڕی
بارانبارین لە سەنتەری ئیدارە سەربەخۆکان
:

لەسەر
ئاستی ئیدارە سەربەخۆکان، سەنتەری راپەڕین (رانیە) ریکۆردی زۆرترین بارینی لەسەر
ئاستی هەموو هەرێمی کوردستان شکاندووە. بڕی بارانبارین بەم شێوەیەیە
:

راپەڕین
(رانیە): 1193.2 ملیمەتر

زاخۆ:
973.9 ملیمەتر

سۆران:
953.2 ملیمەتر

گەرمیان
(کەلار): 516.5 ملیمەتر

بەپێی
ئەم داتایانە، ئیدارەی راپەڕین بە کۆی 1193.2 ملیمەتر، باراناویترین ناوچەی هەرێمی
کوردستان بووە لەم وەرزەدا، لە بەرامبەریشدا گەرمیان کەمبارانترین ناوچە بووە
.

ئەمڕۆ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا، بارانبارین لە سەنتەری
پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە
:

هەولێر
6.4 ملیمەتر

سلێمانی
13.3 ملیمەتر

دهۆک
27.1 ملیمەتر

کەرکووک
10.4 ملیمەتر

بابەتى تر

👤
Live: 57 Today: 281 📊 Click Here