رووداوێكی هاتووچۆ چه‌ند شوێنێك بێ كاره‌با ده‌كات

رووداوێكی هاتووچۆ چه‌ند شوێنێك بێ كاره‌با ده‌كات

جار بینراوە: (307)


بهڕێوهبهرایهتی گشتی كارهبای سلێمانی رایگهیاند كه بههۆی رووداوێكی هاتوچۆوه  لهسهر رێگای دێلێژه لهسنوری قهزای بازیان، جگه له گیانی لهدهستدانی هاوڵاتیهك، چهند شوێنێك بێ كارهبا بوون.

 كارهبای سلێمانی له راگهیهندراوێكدا باس لهوه دهكات كه رووداوهكه بووههۆی پچڕانی هێڵی كارهبای فیدهری 33ی پێشانگای نێودهولهتی تاسڵوجه و فیدهری 8ی گوندهكان له وێستگهی بازیانهوه كه كارهبای 7 گوند و كۆمهڵگایهكی گهورهی خانووی پلاستیكی كشتوكاڵی و ژمارهیهك كارگهی لهسهره.

راشیگهیاند كه راستهخۆ دوای رووداوهكه تیمێكی هۆبهی چاكسازی تۆڕهكانی كارهبای بازیانی سهر بهڕێوهبهرایهتی دابهشكردنی كارهبای دوكان دهستیان كرد بهكاركردن و ستونێكی دیكهیان داناو كارهبایان بۆ ئهو شوێنانه گێڕایهوه.

بابەتى تر

👤
Live: 188 Today: 747 📊 Click Here