دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دواخرا

دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دواخرا

جار بینراوە: (1.2K)

- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئایاری 2026، دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار بەی راگەیاند، “دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار بۆ 3ی حوزەیرانی 2026، دواخراوە”.

رۆژی 7ی ئایاری 2026، لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار دادگایی کران، بەڵام دادگایەکە بۆ 14ی ئایار دواخرا, جارێکی دیکەش دادگاییەکە بۆ مانگی حوزەیران دواخرا.

لەبارەی هۆکاری دواخستنەکەی دانا تەقیەدین وتی، “لەبەر زۆری پەڕاو و کەمی کات دادگاییکردنەکە دواخرا، نەک لەبەر ئامادەنەبوونی سکاڵاکاران کە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی-ن”.

👤
Live: 73 Today: 2,280 📊 Click Here