تورکیا بەفەرمی ئۆجەلانی خستە ناو پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە

تورکیا بەفەرمی ئۆجەلانی خستە ناو پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە

جار بینراوە: (351)

-

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەفەرمی بەشداریکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕابەری زیندانیکراوی پەکەکەی لە پرۆسەی داماڵینی چەکی ڕێکخراوەکەدا ڕاگەیاند.

محەمەد ئوچوم، ڕاوێژکاری باڵای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان بەشداری لە لیژنەیەکی لاوەکیی تایبەت بە داماڵینی چەکی پەکەکە دەکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەشداریکردنی ئۆجەلان لەم پرۆسە و لیژنەیەدا، بە هیچ شێوەیەک بە واتای ئازادکردنی نایەت لە زیندان.

لەلایەکی دیکەوە، کەناڵێکی تورکی لە زاری ڕاوێژکارەکەی ئەردۆغانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ئامانج لەم هەنگاوە ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ ئۆجەلان تاوەکو ڕۆڵێکی کاریگەرتر لە پرۆسەکەدا بگێڕێت.

ئوچوم جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ئەمە پرۆسەیەکی دیالۆگە لەگەڵ ئۆجەلان بەڕێوەدەچێت و ئامانجە سەختەکەش زامنکردنی تەواوەتیی داماڵینی چەکی پەکەکەیە.


👤
Live: 111 Today: 1,151 📊 Click Here