بە سێ مووشەک هێرش کرایە سەر کەمپی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە سلێمانی

بە سێ مووشەک هێرش کرایە سەر کەمپی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە سلێمانی

جار بینراوە: (1.2K)

-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی سێ مووشەکەوە هێرش کرایە سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێران لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بەرپرسێکی حزبەکەش زانیاری لەبارەی زیانەکانەوە ئاشکرا دەکات.

عەلی رەنجبەری، بەرپرسی یەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ رایگەیاند، پەلامارەکە کاتژمێر 3:10ی سەرلەبەیانی ئەنجامدراوە و کەمپی بنەماڵەکانیانی لە ناوچەی زڕگوێزەڵەی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردووەتە ئامانج.

سەبارەت بە لێکەوتەکانی بۆردومانەکە، بەرپرسی یەکانی ئەو حیزبە روونیکردەوە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە و تەنها زیانی مادی بەر شوێنەکە کەوتووە، هاوکات دڵنیاییشی دا کە سەرجەم بنەماڵەکان و ئەندامانی نێو کەمپەکە پارێزراون و سەلامەتن.

بابەتى تر


👤
Live: 175 Today: 925 📊 Click Here