بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە لەکەلار کەسێک کوژرا

بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە لەکەلار کەسێک کوژرا

جار بینراوە: (136)

-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای کەلار، بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە لەناو بازاڕی شارەکە، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

رەفیق قادر، بەرێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار رایگەیاند: “کەمێک پێش ئێستا لەناو بازاڕی کەلار (فولکەی بازاڕ) دەستڕێژی گوللە لە کەسێک کرا بە ناوی سەڵاح محەمەد، کە لەدایکبووی 1975ە و پیشەی وەستای گەچکار بووە، بەو هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەمان رووداودا کەسێکی دیکە بە فیشەک بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، لە ئێستادا لەژێر چاودێری و چارەسەری وردی پزیشکیدایە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقەکردنەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە بووە و پاش رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە و ناسنامەی تەقەکەرەکان بە فەرمی رانەگەیەندراوە.

بابەتى تر

👤
Live: 61 Today: 1,655 📊 Click Here