بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە دەیان گەشتی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشێنراونەتەوە

بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە دەیان گەشتی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشێنراونەتەوە

جار بینراوە: (847)

بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و بەردەوامی هێرشە درۆنییەکان، دەیان گەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان هەڵوەشێنراونەتەوە.

بەپێی زانیاری و داتاکان، تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 14 گەشتی ئاسمانی کە بڕیاربوو لە شارەکانی ئیستانبوڵ، عەممان، دوبەی، ئەنتاڵیا و دەوحەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بێن، بەتەواوی هەڵوەشێنراونەتەوە.

هاوکات لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی، دوو گەشتی هێڵەکانی قەتەر و کۆمپانیای پیگاسۆسی تورکی کە بڕیاربوو لە دەوحە و ئیستانبوڵەوە بگەنە پارێزگاکە، ڕاگیراون.

سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەشتانە، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، ئاسمانی عێراق بە ڕووی فڕۆکەکاندا کراوەیە و هاتوچۆی ئاسمانی بەتەواوی نەوەستاوە.

بابەتى تر


👤
Live: 50 Today: 2,247 📊 Click Here