بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کرێکارانی ماڵان قەدەغە کرا

بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کرێکارانی ماڵان قەدەغە کرا

جار بینراوە: (921)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تێیدا بڵاوکردنەوەی وێنە و ی کرێکارانی بیانی خزمەتگوزاری ماڵان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغە دەکات.

بەپێی نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کە لە ڕێکەوتی 3ـی ئەیلولی 2026 دەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە، بڵاوکردنەوەی وێنە و لەگەڵ کرێکارانی بیانی خزمەتگوزاری ماڵان قەدەغەیە.

دەشڵێت، ئەم بڕیارە بە ئامانجی پاراستنی کەرامەت و تایبەتمەندیی ئەو کرێکارانەیە، تاوەکو وێنە و کانیان بەبێ ڕەزامەندی خۆیان بۆ مەبەستی بازرگانی ئەلیکترۆنی یان وەک ناوەڕۆکێک لە سۆشیال میدیا بەکارنەهێنرێت.

لە نووسراوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەوەی نابێت جیاوازی نەتەوە، زمان و جۆری کار ببێتە هۆی پێشێلکردنی کەرامەتی ئەو کرێکارانە، وێنە و ی کرێکاران نابێت ببێتە کەرەستەی ڕیکلام، گاڵتە، یان ناوبانگ دروستکردن لە سۆشیال میدیا.

پاراستنی مافی کرێکار تەنها بە پارەدان نییە، بەڵکو پاراستنی شکۆ و تایبەتمەندییان مافێکی یە، نابێت کرێکار ناچار بکرێت بە ئەنجامدانی هیچ کارێک وەک وێنەگرتن کە لە ناو گرێبەستەکەیدا نییە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاشیگەیاندووە، ڕێوشوێنی یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر و داوا لە لایەنە دارەکان کراوە چاودێری جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بکەن.


👤
Live: 34 Today: 1,501 📊 Click Here