ئەلمۆنیتۆر: ئەمریکا دوایین هێزەکانی و سیستمی بەرگریی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەکێشێتەوە

ئەلمۆنیتۆر: ئەمریکا دوایین هێزەکانی و سیستمی بەرگریی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەکێشێتەوە

جار بینراوە: (177)

-

پێگەی ئەلمۆنیتۆر لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای کردووە، سوپای ئەمریکا دەستی بە کشانەوەی دوایین هێزەکانی کردووە کە لە عێراق ماونەتەوە و لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر جێگیرکرابوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە کە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوکراوەتەوە، پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.

ئاماژە بەوەش دراوە زۆرینەی سەربازەکان و چەکە قورسەکان و سیستمی بەرگریی ئاسمانی براونەتە دەرەوە.

ڕاپۆرتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کشانەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ئێران و گرووپە چەکدارە عێراقییەکان بەردەوامن لە کردنە ئامانجی هەولێر.

باس لەوەش کراوە کوردەکان سوودێکی زۆریان لەم پاراستنە ئەمنییە بینیبوو، بەڵام ئێستا وا هەست دەکەن هیچ بەرگرییەکیان نەماوە.

بابەتى تر

👤
Live: 61 Today: 1,655 📊 Click Here