ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ دیداری‌ ئه‌نجام دا و سبه‌ینێ‌ په‌یامێكی‌ نوێ راده‌گه‌یه‌نێت

ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ دیداری‌ ئه‌نجام دا و سبه‌ینێ‌ په‌یامێكی‌ نوێ راده‌گه‌یه‌نێت

جار بینراوە: (1.2K)


عهبدوڵا ئۆجهلان رێبهری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان لهگهڵ بنهماڵهكهی دیداری ئهنجام دا و بڕیاره سبهینێ پهیامێكی نوێی بهشێوهیهكی راستهوخۆ رابگهیهنێت.

نووسینگهی یاسایی سهده له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “ئهمڕۆ ههر یهك له محهمهد ئۆجهلانی برای و عومهر ئۆجهلانی برازای له ئیمراڵی دیداریان لهگهڵ عهبدوڵا ئۆجهلان ئهنجام داوه”.

له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه كه ” ئهمڕۆ 26ی شوباتی 2026 ئۆجهلان لهگهڵ ئهندامانی بنهماڵهكهی ههریهك له محهمهد ئۆجهلان و عومهر ئۆجهلان، له دوورگهی ئیمراڵی دیداری ئهنجام داوه”.

هاوكات نووسینگهی راگهیاندنی دهم پارتی له راگهیاندراوێكدا ئاشكرایكرد كه “له یهكهمین ساڵیادی ‘بانگهوازی ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتیك’ كه عهبدوڵا ئۆجهلان له 27ی شوباتی 2025دا رایگهیاند، ههڵسهنگاندنهكانمان سهبارهت به قۆناغی ههنووكهیی چارهسهری دیموكراتیكی پرسی كورد، داهاتووی پرۆسهكه و پهیامه نوێیهكهی ئۆجهلان لهگهڵ رای گشتی و راگهیاندنهكاندا بڵاودهكهینهوه. 

دهم پارتی رایگهیاند كه كۆبوونهوهكه كاتژمێر 11 له “شانۆی یهڵماز گونهی / چانكایا – ئهنقهره” به شێوهیهكی ڕاستهوخۆ بهڕێوهدهچێت.

بابەتى تر

👤
Live: 145 Today: 1,687 📊 Click Here