ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی‌ عێراق: دووفاقیه‌كی روون هه‌یه‌ له‌ بریاره‌ سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی‌ عێراق: دووفاقیه‌كی روون هه‌یه‌ له‌ بریاره‌ سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌

جار بینراوە: (788)

، محهمهد فاتیح-

ئهندامێكی لیژنهی ئاسایش و بهرگری له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق پێی وایه دهبێت هێزی پێشمهرگهی كوردستانیش چهكهكانیان رادهستی حكومهتی ناوهندی بهغدا بكهن.

محهمهد شممهری، ئهندامی لیژنهی ئاسایش و بهرگری له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق به ی وت كه “پێویسته ههموو گرووپه چهكدارهكان و چهكهكانیان ملكهچی دهسهڵاتی دهوڵهتی عێراق بن”.
وتیشی:”هێزی پێشمهرگهش ههمان شێوهی گرووپه چهكدارهكانی دیكهی عێراق دهبێت لهژێر سایهی حكومهتی ناوهندیدا بێت و چهك رادهست بكات و دووباره به دامهزراوهیی بكرێتهوه”.
ئهو پهرلهمانتاره عێراقیه باسی لهوه كرد كه “بهداخهوه دووفاقیهكی روون ههیه له بریاره سیاسییهكان سهبارهت به هێزی پێشمهرگه و له لایهن حكومهتی عێراق و ئهمریكاوه چاوپۆشیان لێ دهكرێت”.
رۆژی پێنجشهممه 4ی حوزهیرانی 2026، هێزهكانی سهرایا سهلام له شاری سامهرا، وهك یهكهم گروپی سهر به دهستهی حهشدی شهعبی دهستیان كرد به رادهستكردنی چهك و كهرهسته سهربازییهكانیان به حكومهتی فیدراڵی عێراق.

لهلایهن خۆیهوه مهسعود بارزانی سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند كه ههندێ لایهن باس له چهكی پێشمهرگه دهكهن و لهوبارهیهوه لێكدانهوهی ههڵه و بۆچوونی ناڕاست دهخهنهڕوو، دهشڵێت: “چهكی پێشمهرگه ئهو سۆز و پابهندبوونهیه كه ههمیشه بۆ گهل و خاك و نیشتیمانهكهی ههیهتی”.

بابەتى تر

👤
Live: 161 Today: 583 📊 Click Here