یادە بەتاڵەکان

یادە بەتاڵەکان

جار بینراوە: (16)

ده‌سه‌ڵا ت دارانی حیزب و حکومه‌تی هه‌رێم به چ پێوه‌رێکی یاسایی وکلتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی یه‌وه بوار به خۆتان ده‌ده‌ن به چه‌پکه گوڵه کانتانه‌وه ،به‌شداری یادی ئه‌نفال بکه‌ن .

له دوای ڕاپه‌ڕین و گۆڕانکاری 9/ 4/ 2003 ه‌وه ،ئێوه ئه‌و هه‌موو جاش وخائین و جاسوس ومستهشارو تاوانبار‌و ئهنفالچیانهتان له‌م لاو ئه‌ولا ، له له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پاراست و خزمه‌تان کرد و له ئۆراگانهکانی حیزب و حکومه‌ت دا له شوێنی شایسته‌و گرنگ دا داتان نان .

ئێوه له گه‌ڵ ئه‌و تاوانبارانه له کۆمپانیاو بواره جیا جیاکانی بازرگانی و بازاڕدا ، هاوڕێ و شه‌ریکه به‌شن ، هه‌ردوو لاتان برای ده‌سکه‌وت و قازانجی رۆژن .

ئێوه هیچ هه‌ستێکتان نییه بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌م و ئازار‌و موعاناتانه‌ی که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان ، گوێ له سکاڵاکانیان ناگرن ، رێزی دواکانیان و تراژیدیاکانیان ناگرن ،

ئێوە وه‌ک سه‌دام و به‌عس کەس وکاری ئەنفالەکان تان ، له ئۆرد گاکانی سه‌دام دا کۆکردوه ، بی ئاو ،بێ کاره‌با ، بێ خزمه‌ت گوزاری ،ئیتر چۆن و به چ روویه‌که‌وه له 14 /4 ی هه‌موو ساڵێک دا ، له سیناریۆیه‌کی پڕله نمایشی دا ، درۆ له گه‌ڵ ناخی خۆتان و ئه‌وان دا ده‌که‌ن ، به ێکی سارد‌و سڕی پڕله به‌ڵێنی درۆ یاده‌که کاڵ و بچوک ده‌که‌نه‌وه .

بەڵین و درۆکانتان ، هه‌مان سیناریۆی ئه‌نفال چییه‌کان و به‌عسییه‌کانه ،ئێوه له‌سه‌ر ئێسک وپروسکی شه‌هیدان ورهشهبای ژه‌هرو ئه‌نفال بوون به‌سه‌رکردوه و خاوەنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم .

ئێستاش له یادی تراژیدیاکانیان دا ، به‌م دروشم به‌ڵێن و نمایشانهتان جارێکی تر هه‌ست و نه‌ستی که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان بریندار ده‌که‌نه‌وه .

جارێکی تر ئه‌نفالی کلتوری کورد ، له میدیا زهبهلاحهکانتانهوه په‌خش ده‌که‌نه‌وه ، جارێکی تر، لاسایی نمایشی سیناریۆی هه‌مان په‌یام و کلتوری به‌عس و سه‌دام ،و عەلی حەسەن مەجید دەکەنەوە ،

یادی ئەنفال بەتاڵ دەکەنەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 86 Today: 1,549 📊 Click Here