کاتی هەڵبژاردنی پێش وەختەیە .

کاتی هەڵبژاردنی پێش وەختەیە .

جار بینراوە: (639)



سەرباز فەریق أحمد

ماوەی ساڵ و نیوێکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە ، بەڵام تاوەکو ئێستا نەی توانیوە کۆببێتەوەو هەڵبژاردن بۆ سەروەکایەتێکەی بکات و هیچ نەبێت شکۆیەک بۆ وەزیفەکەی بگێڕێتەوە کە یاسادانانە .
پارتی و یەکێتی کە خاوەنی هەردوو زۆنی سەوز و زەردن هەر یەکەیان لەڕێگەی حیزبەکانیانەوە ئەو ناوچانە بەڕێوەدەبن ، حکومەت تەنها ئامرازێکە بۆ نیشان دانی دووڕووی دیموکراسیان بە دەرەوە ، بەڵام لە بنچینەدا حیزب خاوەن بڕیاری سەرەتاو کۆتایە . پەرلەمان و حکومەت لە کوردستان و لەژێر دەستی ئەو دوو حیزبەدا تەنها ئامانجیان پاراستنی بەرژەوەندی و سیاسی و سەربازی ئە دوو بنەماڵەیە ، یاسادانان کە کاری پەرلەمانە بۆ مانەوەی ئەو دوو حیزبە بەکاردەهات لە پەرلەمانە کارتۆنیەکەیانەوە ، ئەمڕۆش تەنها لە پێناو دەستکەوتی حیزبی دا ماوەی ساڵ و نیوێکە پەرلامانی ان بە ناکارایی هێشتۆتەوە .

پەرلەمانی کوردستان وا نزیک دەبێتەوە لە نیوەی تەمەنی خولی شەشەمینێوە ، بەڵام تاوەکو ئێستا بە ناکارای ماوەتەوە ، بەهۆی ڕێکنەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان و بەتایبەتتر پۆستە سیادیەکان ،ئەو دوو لایەنە لەم کاتە هەستیار و قەیراناویەدا لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان دا هەرێمی ان زیاتر بەرەو نادیاری و مەترسی زیاتر بردووە بەهۆی ڕێک نەکەوتنیان .


لە ئێستادا لەم دۆخە چەقبەستوەدا کات کاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ناکارای هەرێمی کوردستانە ، کارکردنە بۆ دەست بەجێ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دوور لە دەستێوەردان ، بەشێوەیەی دروست بەچاودێری نوێنەرانی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و کەسانی بێ لایەن و نیشتیمانی کوردستان .

👤
Live: 123 Today: 1,232 📊 Click Here