پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی، پێویستییەکی هەنووکەیی بۆ ژیانێکی شایستە

پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی، پێویستییەکی هەنووکەیی بۆ ژیانێکی شایستە

جار بینراوە: (1.6K)

لە کاتێکدا جیهان و کۆمەڵگەکان بە گۆڕانکاری خێرا و ئاڵنگارییە سەختەکاندا تێپەڕ دەبن، چەمکی (پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی) وەك دەمارێکی زیندوو و لە جەستەی هەر کۆمەڵگەیەکدا خۆی دەبینێتەوە.

ئەم چەمکە تەنها دەستەواژەیەکی ئەکادیمی نییە لە زانستی کۆمەڵناسیدا، بەڵکو ئەو داو و یە نەبینراو و بەهێزەیە کە تاکەکان پێکەوە دەبەستێتەوە و سیمای یەکگرتوویی و متمانەیان پێ دەبەخشێت، بوونی ئەم یە بەهێزە دەبێتە قەڵغانێك کە کۆمەڵگە لە پەرتەوازەبوون دەپارێزێت و ژینگەیەکی لەبار بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەڕەخسێنێت، سەرەڕای بوونی جیاوازییەکان لە بیروباوەڕ، نەتەوە یان چینە کۆمەڵایەتییەکاندا.

ڕەهەندە یەکانی پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی

پتەوی و بەرزی ئاستی پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی لە هەر کۆمەڵگەیەکدا پشت بە چەند پێوەرێکی بنەڕەتی دەبەستێت کە بریتیین لە؛

متمانەی کۆمەڵایەتی، بونیادنانی پردی متمانە نەك هەر لە نێوان هاوڵاتیاندا، بەڵکو لە نێوان تاکەکان و دامەزراوە هەستیارەکانی دەوڵەتدا وەك دادگا، پۆلیس و دەزگاکانی حکومەت.

دادپەروەری و یەکسانی، کەمکردنەوەی قەبارەی جیاوازییە زەقەکانی نێوان چینەکان و رەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم هەموواندا بێ جیاکاری.

بەشداری مەدەنی، ئامادەیی و بەشداریکردنی چالاکانەی خەڵك لە کایە گشتییەکاندا، لە پرۆسەی دەنگدانەوە بگرە تاوەکو کارە خۆبەخشی و خێرخوازییەکان.

قبوڵکردنی ئەویتر، بوونی ڕۆشنبیرییەك بۆ قبوڵکردنی جیاوازییەکان و چارەسەرکردن و تێپەڕاندنی قەیرانەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە، نەك بە توندوتیژی و قبوڵنەکردن.

گرنگی و رۆڵی پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی

بایەخی ئەم پێکەوەبوونە لەوەدایە کە بەرگرییەکی دەروونی و کۆمەڵایەتی بەهێز دروست دەکات، کۆمەڵگەیەك کە لەسەر بنەمای پێکەوەبوون بونیادنرابێت، پارێزراوە لە مەترسییەکانی شەڕی ناوخۆ و ئاژاوەی کۆمەڵایەتی، هەروەها سەقامگیری سیاسی و ئارامی کۆمەڵایەتی ژینگەیەکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان و گەشەی ئابووری دەڕەخسێنێت، لە لایەکی تریشەوە، تاکەکان لەناو هاوکاری و پشتیوانی کۆمەڵگەدا کەمتر هەست بە نامۆیی و گۆشەگیری دەکەن.

ئەو هەڕەشە و مەترسییانەی بەرۆکی پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی دەگرن

لە بەرامبەر ئەم خاڵە ئەرێنیانەدا، هەندێک دیاردەی نەخوازراو وەك خۆرە لە جەستەی ئەم پێکەوەبوونە دەدەن و بناغەکانی هەڵتەکێنن، لەوانە؛

گەندەڵی، کە دەبێتە هۆی شکانەوەی متمانەی گشتی بە یاسا و دامەزراوەکان.

جیاکاری حزبی، ناوچەیی و خێڵەکی، سەرهەڵدانی عەقڵییەتی پەراوێزخستن و خۆبەگەورەزانینی گروپێك بەسەر گروپەکانی تری کۆمەڵگەدا.

هەژاری و بێکاری، کە درزێکی قوڵ دەخەنە نێوان چینەکانەوە و هەستی نادادپەروەری بڵاودەکەنەوە.

لەکۆتاییدا؛

پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی بە ڕاستی ئەو (سیمینتە) شاراوەیەیە کە ڕێگری لە هەرەسهێنانی کۆمەڵگەکان دەکات، بەدیهاتن و پاراستنی ئەم سیمینتە کۆمەڵایەتییە تەنها لە ڕێگەی هۆشیاری و ئاراستەی دروستی تاکەکان و دادپەروەری و نەرمونیانی دەسەڵاتەکانەوە دەبێت.

بە کورتی، پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی ئەو عەقڵییەت و ڕەوشتە بەرزەیە کە وا لە مرۆڤ دەکات تەنها بۆ بەرژەوەندی تەنگەبەری خۆی نەژی، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی مرۆیی قووڵ بەرامبەر بە بەختەوەری و ئارامی کۆمەڵگەکەی هەبێت

بابەتى تر


👤
Live: 49 Today: 362 📊 Click Here