پێکنەهێنانی حوکمەت قەیرانە یان ژيرخانە
ئاسۆ جەمال سدیق
وەک دایارە دوو هێزی دەسەڵاتداری هەرێم هەمووکات خۆیان و دەستکەوتەکانی خۆیانیان لە یاسا و هەڵبژاردنەکان پێگەورەتر و پیرۆزتر بووە بۆیە هیچ کات نەیانتوانیووە چارەسەری قەیرانێک بکەن ئەگەر قەیرانێکی تریان پێدروست نەکرابێت
دەبین کە ئەوازیاتر لە ساڵێک و نیووە وردتر کە بڵێین هەڵبژاردن لە بەرواری ٢٠/١٠/٢٠٢٤ ئەنجامدرا بۆ پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان بەڵام لەو بەروارەوە تا ئێستە پەرلەمان تەنها یەک جار کۆبۆوە کە نەیتوانی دەستەی سەرۆکایەتیەکەی خۆشی هەڵبژێرێت
من دەپرسم ئایا کە خۆتان ئاوا بە عەنتەری و بەبێ نوێنەرانی دەنگی گەل وڵات بەڕێوەدەبەن ئیتر بۆچی پارە بۆ دەزگایەک سەرف دەکەن کە هیج گرنگیەکی نیە و بودەڵ و هیچ لەبارانەبووە
ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە بەئاشکرا ڕایبگەیەنن کە ئيوە لە دیکتاتۆرێک زیاتر هیچ گوویەک نین
ئایا هێندە بۆ ئێوە گرنگە کە ڕووی دیموکراسی خۆتان بەدەرەوە نیشانبدەن لە کاتێکدا زیندانەکانتان پڕکردوە لە کەسانی ناڕازی و ڕۆژنامەنوس و چالاکوان ،ئەگەر کەسەکەش کەسێکی ئاسایی بوو یان ئەگەر هەر کەسێک بێت و مەجالتان بۆ دروست بوو سیناریۆیەکی بۆ دروست بکەن و تیرۆری بکەن(حادیسەی سەیارە-پەلاماری ورچ…هتد)
ئایا وڵات بەوشيوە بەريوەدەچێت کە هەر رۆژەو میللەت لەناو قەیرانێکدا بژی بەنمونە ئەمڕۆ قەیرانی غاز هەیە و دوێنێ کارەبا و پێرێ سەرما بوو نەوت و ئەوە هەر باسی موچە مەکەن بووە بە دوومانگ جارێک
وەڵای ئەگەر حوکمەت داری پيویستی بە پەڕلەمان نەبێت و بەو هەموو قەیران و بێخزمەتگوزاریەوە بەڕێوەبچێت و ئەو میللەتە مەڕەش نقە نەکات من ئەتوانم شەش حوکمەتی وا بەس بە ئۆنلاین بەێوەبەرم
ئەوە باسی ئەنجومەنە ڕیشە و خيزانە تازەکەی ناکەم ١٥ بەڕيوەئەبەن بەس بە تیکتۆک















Post Comment