پارێزگاری نوێی کەرکوک: سوپاسی بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی دەکەم

پارێزگاری نوێی کەرکوک: سوپاسی بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی دەکەم

جار بینراوە: (55)

-

ئەمشەو پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە و پارێزگارێکی نوێی بۆ شارەکە هەڵبژارد کە لە بەرەی تورکمانییە.

محەمەد سەمعان، پارێزگاری نوێی کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “سوپاسی ئەنجومەن و بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی و رێبوار تەها دەکەم”.

ئاماژەی بەوەکرد، “خزمەتکاری کورد و عەرەب و تورکمان و مەسیحی دەبم لەجێی ئەو متمانەیە دەبم کە پێم درا”.

محەمەد سەمعان وتی، “وەک یەک تیم کاردەکەین و لاپەڕەیەکی نوێ لە کەرکوک هەڵدەدرێتەوە”، وتیشی، “بەڵێن دەدەم کێشەی وزە و کارەبا و شایستەی جوتیاران چارەسەردەکەین”.

جەختی لەوەشکردەوە، “لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کاردەکەین بۆ سەقامگیری کەرکوک، هەروەها خزمەتی خەڵکی کەرکوک دەکەین و دەرگامان کراوەیە بۆیان”.

بابەتى تر

👤
Live: 64 Today: 1,973 📊 Click Here