وەزیری پێشمەرگە: بە هەموو جیهان رادەگەیەنین پرۆسەی یەکگرتنەوەی پێشمەرگە کۆتاییهات و سەرکەوتنێکی مێژووییمان تۆمارکرد

-
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی رێوڕەسمی فەرمیی راگەیاندنی یەکخستنەوەی هێزەکان ێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: “بە هەموو جیهان رادەگەیەنین کە پرۆسەی یەکگرتنەوەی پێشمەرگە کۆتاییهات”.
وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بە قۆناغەکانی گەیشتن بەم رۆژە کرد و وتی: “بە ئیرادەیەکی نیشتمانییەوە پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەمان دەستپێکرد، توانیمان تەواوی بەربەستەکان تێپەڕێنین و سەرکەوتنێکی مێژوویی بۆ گەلەکەمان تۆمار بکەین”.
هاوکات شۆڕش ئیسماعیل تیشکی خستە سەر رەهەندی نیشتمانیی هەنگاوەکە و روونیکردەوە کە یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە دەستکەوتی نەتەوەیەکە و شانازیی پێوە دەکەن، هاوکات هۆشداریشی دا کە “ناحەزانی ئەم دەستکەوتەی گەلی کورد زۆرن”.
لە کۆتایی ەکەیدا، وەزیری پێشمەرگە باسی لە رۆڵی سەرکردایەتیی سیاسی لە سەرخستنی پرۆسەکەدا کرد و ئاشکرای کرد، هەریەک لە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی پشتیوانییەکی گەورەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بوون، لە هەمان کاتدا سوپاسی پشتیوانییە بەردەوام و نەبڕاوەکانی سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کرد لە سەرپێخستن و بەئەنجامگەیاندنی ئەم دەستکەوتە نیشتمانییەدا.















Post Comment