وەزیری دارایی عێراق بۆ شاندی هەرێم: دانوستانکاری عیناد مەبن

وەزیری دارایی عێراق بۆ شاندی هەرێم: دانوستانکاری عیناد مەبن

جار بینراوە: (8)

وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەی داڕشتنی ستراتیژییەتی بودجەی ساڵانی داهاتوو، هۆشداری دەداتە شاندی هەرێم و داوایان لێدەکات لە دانوستانەکاندا عیناد نەبن بۆ ئەوەی مافە داراییەکانیان لەدەست نەدەن.

لە کۆبوونەوەی ستراتیژییەتی بودجەی ساڵانی 2027-2029، کە تایبەت بوو بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای بودجە، چەند بڕیارێکی چارەنووسساز دران، بەپێی بڕیاری کۆبوونەوەکە، لە سبەینێ شەممەوە دەست بە نووسینەوەی تێکستە یاساییەکان و تەرخانکراوەکانی بودجە دەکرێت.

بڕیار وایە تا ناوەڕاستی مانگی 9 ڕەشنووسەکە تەواو بکرێت و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت، هەروەها وەزارەتی دارایی پابەندبووە کە تا ناوەڕاستی مانگی 10 پڕۆژەیاساکە بگاتە ناو پەرلەمانی عێراق.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، بڕی 2.5 ترلیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان تەرخانکرا، هاوکات بڕی 1.5 ترلیۆن دینار بۆپترۆ دۆلار دیاریکرا، کە ئەم بڕە بەرهەمی نەوتی هەرێمی ش دەگرێتەوە بەو مەرجەی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت.

وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، حکومەت پلانی هەیە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، کە ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر باشترکردنی بژێوی مووچەخۆران دەبێت.

وەزیری دارایی عێراق ڕاسپاردەی توندی ئاراستەی شاندی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: پێویستە هەموو داتا و تۆمارە داراییەکان بە شەفافی و ئاشکرا بخرێنە ڕوو.

وەزیر هۆشداری دا و وتی: پێویستە لە عینادی لە دانوستانەکاندا دووربکەونەوە بۆ ئەوەی هەرێم مافە داراییەکانی لەدەست نەدات، هەروەها دەبێت بەردەوام بن لەسەر لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.

👤
Live: 117 Today: 1,178 📊 Click Here