کەشناسیی جیهانی هۆشداری دەدات؛ دیاردەی ئێل نینۆ بە بەهێزی دەستیپێکرد و مەترسیی گەورە دروست دەکات

کەشناسیی جیهانی هۆشداری دەدات؛ دیاردەی ئێل نینۆ بە بەهێزی دەستیپێکرد و مەترسیی گەورە دروست دەکات

جار بینراوە: (5)

-

ڕێکخراوی کەشناسیی ڕایگەیاند، دیاردەی ئێل نینۆ بە بەهێزی دەستیپێکردووە و لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا توندتر دەبێت، ئەمەش مەترسیی دروستبوونی لافاو، وشکەساڵی و شەپۆلی گەرمای توند لەسەر ئاستی جیهان زیاد دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی کەشناسیی ، دیاردەی ئێل نینۆ کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ڕێژەی بارانبارین و پلەکانی گەرما دەبێت، زانایان پێشبینی دەکەن بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە، کاریگەرییەکانی ئەم دیاردەیە 2 هێندە ببێت و لە کۆتایی ئەمساڵدا بگاتە لوتکە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی ئەم دیاردەیەوە دەرچوونی گەرمی بۆ بەرگەهەوا خاوتر دەبێتەوە، هەر بۆیە کاریگەرییە گەورەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ساڵی داهاتوودا بە ڕوونی دەردەکەون.

دیاردەی ئێل نینۆ بە گشتی پلەی گەرمی ڕووی ناوەند و ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن گەرم دەکات، ئەمەش گۆڕانکاری لە توندی و ئاڕاستەی با، پەستانی هەوا و ڕێژەی بارانبارین دروست دەکات.

ئەم دیاردەیە بەزۆری 2 بۆ 7 ساڵ جارێک ڕوودەدات و ماوەی 9 بۆ 12 مانگ بەردەوام دەبێت، بەڵام پسپۆڕان نیگەرانن کە ئەم خولەی ئێستا بەهۆی تێکچوونی هاوسەنگی ژینگەوە، کاریگەرییە توندتر و مەترسیدارتری هەبێت.

👤
Live: 105 Today: 1,096 📊 Click Here