رووخانی دیواری دێگەڵە!
ڕێباز عەوڵا مستەفا – ڕۆژنامەنووس
بۆچی تاوەکو ئیستا ئەم خالە سنوریە لەنیوان دەستەلاتی پارتی و یەکێتی ماوەتەوە.
هۆکار گەلێک هەن بۆهێشتنەوەی ئەم دیوارە،لەسەرەتاوە دەبێت دەست بخەینە سەر سەخترین برین کە دەستەلاتی بنەمالەی بارزانی و تاڵەبانی دروستیان کردوە لە دێگەڵە ئەویش رووتاندنەوەی هاونیشتیمانیان کاتێک بە بازگەی دێگەڵە تێپەر دەبیت بۆ شاری هەولێر یان سلێمانی جا بەپێچەوانەکەشیەوە هەست بە ترس دڵەڕاوکێ دەکیت کە ئەم دووهێزەی بنەماڵە دروستیان کردوەلە بازگەکە کاتێکیش تێپەر دەبیت بەروونی دیارە وە هەست بە چاو سورکردنەوەیە دەکەیت لە لایەن سەربازانی بازگەکەوە هیچ کەس بە ئاسودەی ناتوانێت تێپەری بێت . بۆ وەبیر هینانەوەی هاولاتیان هەرگیز و هەرگیز ئەم رووداوە لەبیر ناکرێت کاتێک رێگری لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرا ، لە بازنەی دێگەڵە کە ئیستا بۆتە خالی هێشتنەوەی دەستەلاتی پارتی و یەکێتی ، مەبەست گەورەی ئێمە تەنها هەر ئەم بازگەیە نییە چەندی بازگە ودیواری تر هەن کە بۆتە دەستەلاتی جووت بنەماڵە بنیاتیان ناوە هەر ئەوەش بۆتە هۆی دەست کەوتنی سەرمایەکی گەورە بۆ دەستەلاتیان و داهاتێکی یەک جار زۆریان دەست دەکەوێت چەندین جار لە میدیا و شۆشیال میدیا گەورە کانیش باسی ئەوە رووتاندنەوەی هاولاتیان کراوە کە سەرانە وەردەگیرێت لە نێوان ئەم کەلوپەلانەی هاوردە و هەناردە دەکرێت لەنێوان شارەکان وە بەتایبەت لە زۆرنی زەرد وە سەوز چەندین بازگەیان دانەوە بۆ گومرگ کردنی کەل وپەلی هاونیشتیمانیان کاتێک مەدەیەکی بەسیتیش بێت ئەمان باجی خۆیان وەردەگرن ، زۆرجاریش ئاستەنگی دروست دەکەن وە رێگا نادەن مەوادەکە یان کەل وپەلەکە بگوازیتەوەلەشارێکەوە بۆشارێکی تر ئەم دەستەلاتی بنەمالەیە چەندین تاوان باری یەکتریشیان داڵدەداوە لەبەر یەکتری رادەستی یاسایان ناکەن دەیانکەن بە پیاوی خۆیان وەکو قڵغانێک بەکاریان دەهێنن خەڵکیان پێ دەچەوسێنەوە وە زۆرجاریش هەر ئەم ئەم مافیایانە دەستیان سوردەبێت بە تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانان و ئازادیخوازانی نیشتیمان . چەندین تاوان و کاری ترسناکی تر ئەنجام دەدەن بۆیە دەبێت بەزووترین کات ئەم دیوارەی دێگەڵە بروخت لەگەل دەستەلاتی جووت بنەماڵە رەگ و ریشەیان ڕاماڵدرێت بەدەستی میللەت ، داوادەکەن بەزووترین کات هەنگاو بەهاوێین بۆ رووخاندنی دەستەلاتی بنەمالە بەدەست وبازوی هاولاتیانی هەرێمی کوردستان چونکە دۆخێکی ئاوهایان دروست کردوە پەرلەمان وە حکومەت سەرجەم داموو دەزگایاسایەکانیان پەکخستوە لەبەر بەرژەوەندی بنەمالەکانتان بۆیە ئێمە داواکاری بەرەوای خۆمان دەزانین کە دەبێت ئەم دەستەلاتە لە دەستەلات بەهێندرێتە خوارەوە سەرانی ئەم بنەمالەنە بدرێن بەدادگا چونکە دەستیان سورە بەخوێنی لاوەکانی نیشتیمان وە بەهەدەردانی سامانی نیشتیمانی وە دەربەدەرکردنی هەزاران گەنج و لاوانی نیشیمان بەبێ هۆ و نەبوونی ئازادی ڕادەربرین، رۆژنامەنوسان و چالاکوانان بەدەستی جووت بنەمالە تیرۆر دەکرێن بێ ئەوەی گوێ بدرێت بەهاکانی مرۆڤایەتی و یاسا مرۆیەکان ،خوێنی لاوەکانمان لە بازگە دێگەلەکان تێکەڵ بەیەک دەبەن …















Post Comment