زیرەکی دەستکرد(AI)<br>لە نێوان تیرۆری کەرامەت و داپۆشینی سەخافەت

زیرەکی دەستکرد(AI)
لە نێوان تیرۆری کەرامەت و داپۆشینی سەخافەت

جار بینراوە: (1)

هونەر جبار سلێمان




ئەو چینەی کە زۆرترین سودمەندە لە زیرەکی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان چینی سیاسیەکان و مەسئول حیزبەکان بەشێک لە بەناو مامۆستاو مەلاکانن ،ڕاستە زیرەکی دەستکرد وەرچەرخانێکی نوێیە لە مێژووی مرۆڤایەتی و ئاسانکردنی کاروباری ڕۆژانە ،بەلام ئەگەر بە شێوەیەکی تەندروست بەکار نەهێندرێ ئەوا بەڵایەکی زۆر گەورەیە، وەک دەبینین بەشیکی کەم لە کوردستان دەزانێ بە تەندروست بۆ کاری پێویست بەکاری بهێنێ ،بەلام بەشێکی زۆری تەنها بۆ دروستکردنی ی بێ کەلک و شەرەجنێو بەکاری دەهێنێ ، من وەک چالاکوانێک ئیمەیلم بۆ چەندین کۆمپانیای زیرەکی دەستکرد ناردوەو چەندین ووشەم بۆیان ناردوە کە پێویستە لە زمانی کوردیدا فلتەر بکرێت بۆی نەتوانن لە کانیان بەکاری بهێنن و ئادابی کوردی بەرەو رووخان نەچێت و مندالەکانمان گوێ بیستی ئەو جۆرە وشانە نەبن ، بەلام هێشتا بەتەواوی ناتوانرێ سانسۆر لەسەر هەندێ وشەی نەشیاو دابنرێت، مەبەستی من لە سودمەندبونی سیاسی و حیزبیەکان ئەوەیە هەر کارێک کە پێیان خۆشبێت بیکەن و دواتر بلێن ئەوە بە زیرەکی دەستکرد کراوە ،
زیرەکی دەستکرد (AI )، چەندە هەڕەشەیە لەسەر تیرۆری کەڕامەت، ئەوەندەش چەرچەفە بۆ داپۆشینی سەخافەت!!
ئەگەر ڕۆژێک تەحەڕوش و ئیستیغلالکردنت لێ بڵاوبۆوە نیگەران مەبە
چون چەندە ئەگەری ئیسپاتکردنی هەبێ، ئەوەندەش دەرفەتی ئینکارکردنی هەیە!
هیوادارم هەموو کەسێک زیرەکی دەستکرد بەشیوە راست و دروستەکەی بەکار بهێنێت و سودی بۆ خۆی کۆمەلگا هەبێت نەک نەخۆشی دەرونی وژەهراوی بەناوی ئەی ئای بلاو بکاتەوە

👤
Live: 95 Today: 1,613 📊 Click Here