وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد

جار بینراوە: (239)

-

وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستى هاوکاریکردنى ئەو بیانیانەى بە فەرمى و لە ڕێى ڤیزەوە
هاتوونەتە هەرێمى کوردستان بڕیارێکی تایبەت دەردەکات.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: بە مەبەستى هاوکاریکردنى ئەو بیانیانەى بە فەرمى
و لە ڕێى ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان و بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە ڤیزەکانیان
درێژ بکەنەوە، یان نەیانکردۆتە نشینگە، نشینگەیان هەبووە و بەسەر چووە، بەپێى ئەو
دەسەڵاتەى پێمان دراوە لە یاساى وەزارەتى ناوخۆ ژمارە (6ـى ساڵى 2009)
.

بڕیارماندا بە:

یەکەم:

ئەوانەى دەیانەوێ لە کوردستان بمێننەوە و نشینگەى نوێ دەربکەن یان کارتى نشینگەیان
نوێ بکەنەوە، پێویستە لەماوەى (90)نەوەت ڕۆژى کارکردن سەردانى یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى
نشینگە بکەن و تەنیا (25%)ى کۆى گشتى سزاکانى دواکەوتن کە لەڕێنماییمان ژمارە (1ـى
ساڵى 2021) هاتووە، لێیان وەردەگیرێت
.

دووەم:

ئەوانەى دەیانەوێت هەرێمى کوردستان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتى خۆیان بەهەمان
شێوەى خاڵى یەکەم مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و مۆرى دەرچوون لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى
نشینگە وەردەگرن
.

ئەم فەرمانە لەڕۆژى دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت و بۆماوەى(90)نەوەت ڕۆژ بەرکار
دەبێت لەدواى ماوەى دیاریکراو هەرجۆرە سەرپێچیەکى مانەوە بە پێى ڕێنماییمان ژمارە
(1ـى ساڵى 2021) مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت .

بابەتى تر

👤
Live: 200 Today: 1,172 📊 Click Here