کوردستان چاوەڕێی حکومەت ناکات؛ چاوەڕێی سیاسییەکان پێبگەن!

کوردستان چاوەڕێی حکومەت ناکات؛ چاوەڕێی سیاسییەکان پێبگەن!

جار بینراوە: (2.5K)

هەستیار بورهان محمد

پرۆسەی هەڵبژاردن کۆتایی هات، هاوڵاتییان بەشدارییان کرد، دەنگەکان ژمێردران و ئەنجامەکان ڕاگەیەنران، کەچی سەرکردە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی کابینەکەی مەسرور بارزانی بە جۆرێک ڕەفتار دەکەن وەک ئەوەی هیچ هەڵبژاردنێک ڕووی نەدابێت و هیچ بڕیارێک لەلایەن خەڵکەوە نەدرابێت. لە جیاتی ئەوەی ئەنجامەکان ببنە هەوێنی پێکهێنانی حکومەتێکی دامەزراوەیی و بەرپڕسیار کە وەڵامدەرەوەی داڕمانی خزمەتگوزارییەکان و قەیرانی مووچە بێت، پرۆسەی سیاسی ڕادەستی بێئاقاریی حزبی،

منافسەی کەسی و بەرژەوەندیی تەسک کراوەتەوە. هاوڵاتییان لە تەواوی هەرێمەکەدا بێزار بوون لە بینی ئەو گفتوگۆ و دانوستانە بێکۆتاییانەی کە تەنها لەسەر دابەشکردنی دەستکەوت و پۆستەکان دەسوڕێنەوە، لە کاتێکدا ژیانی مادیی خەڵک ڕۆژانە بەدەست بێکاری، گرانی و نەبوونی ژێرخانەوە بەرەو وێرانی دەچێت. ئەم واقیعە مەترسیدارە پرسیارێک بە ڕووی تەواوی چینی سیاسیی فەرمانڕەوادا دەکێشێتەوە: تا کەی دەبێت چارەنوس و گوزەرانی تەواوی هەرێمێک ببێتە بەرمەبنی منافسەی دەستەگەری، گرێ کۆمپلێکسەکانی خۆپەرستی، و بەرژەوەندییە تەسکەکانی حزب؟

کاتێک سەرکردەی سیاسی لە جیاتی بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ خزمەتی گشتی، بڕیاردان لە ئایندەی وڵات بکاتە قوربانیی یارییە منداڵانەکانی خۆیی و حزبەکەی، نیشانەی ئەوەیە کە سیستمی حوکمڕانی لە ئاستی ئەخلاقی و حزبییدا تووشی ئیفلیجی بووە؛ بەڵام ئەم سەبرگرتنەی جەماوەر بە مانای ڕەزامەندی ناهێت، چونکە کۆمەڵگەی کوردستان گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە گرفتەکە لە نەبوونی دەق یان یاسادا نییە، بەڵکو لە نەبوونی پێگەیشتوویی و بەرپرسیارییە لە نێو ئەو سیاسییانەی کە جڵەوی دەسەڵاتیان لەدەستدایە.

بابەتى تر

👤
Live: 99 Today: 1,931 📊 Click Here