وه‌زیری پێشمه‌رگه: هه‌وڵه‌كانمان بۆ سه‌رخستنی چاكسازی چڕتركردۆته‌وه

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه “هاوكاری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت”، ده‌شڵێت: “هه‌وڵه‌كانمان بۆ سه‌رخستنی چاكسازی چڕتركردۆته‌وه”.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ 1ی ئه‌یلولی 2025 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كۆڵۆنێڵ دێك پایلویك، به‌رپرسی نووسینگه‌ی هاریكاری ئاسایش له كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و تیمێكی سه‌ربازی یاوه‌ری كرد.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌رباره‌ی دوایین به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی و بنیاتنانی دوو ناوچه‌ی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی و فیرقه‌كانی پیاده له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گفتوگۆكرا، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه “پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه و هه‌وڵه‌كانمان بۆ سه‌رخستنی چاكسازی چڕتركردۆته‌وه”.
له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌زیری پێشمه‌رگه و به‌رپرسی نوسینگه‌ی هاریكاری ئاسایش گفتوگۆیانكرد، وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی پشتیوانی به‌رده‌وامی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی كرد بۆ وه‌زاره‌تی پێشمهرگهـ راشیگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبووندایه بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به هاوكاری دۆسته‌كانمانه له سه‌روو هه‌موویانه‌وه ئه‌مریكا، دڵنیابووینه‌وه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له هاوكاری و پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن”.
كۆڵۆنێڵ دێك پایلویك، به سه‌ردانیكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی دڵخۆشی خۆیی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: به‌رده‌وام هاوكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بین بۆ بنیتانانی ژێرخانێكی سه‌ربازی نیشتمانی به‌هێز و به ئامانج گه‌یاندنی پرۆسه‌ی چاكسازی.















Post Comment