وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم نه‌خۆشخانه‌كانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم نه‌خۆشخانه‌كانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

جار بینراوە: (650)

– 
وهزارهتی تهندروستی ههرێمی كوردستان بڕیاری دا رهتكردنهوهی نهخۆشی فریاكهوتن له كهرتی تایبهت قهدهغه بكات و رایگهیاندووه كه نابێت به پاساوی نهبوونی پاره و شوێن، نهخۆشخانهكانی كهرتی تایبهت هیچ نهخۆشێك رهتبكهنهوه.

وهزارهتی تهندروستیی ههرێمی كوردستان بهنووسراوی ژماره 11252 سهرجهم نهخۆشخانهكانی كهرتی تایبهت لهبارهی وهرگرتنی نهخۆش ئاگادار دهكاتهوه و رایگهیاندووه كه:

 *له كاتی ڕهوانهكردنی نهخۆش له نهخۆشخانهیهك بۆ نهخۆشخانهیهكی دیكه، بهتایبهت نهخۆشانی فریاكهوتن و باری ناجێگیر و چاودێریی چڕ، پێویسته ههموو نهخۆشخانهیهك به ئهركی وهرگرتنی نهخۆش ههڵبستێت و دهستبهجێ كاری پێویستی بۆ ئهنجام بدرێت.

*نابێت نهخۆش ڕهتبكرێتهوه یان وهرنهگیرێت به بیانووی نهبوونی شوێن، نهبوونی چاودێریی چڕ، یان بهبیانووی ئهوهی نهخۆ بێئومێده (Hopeless)، یان ههر بیانوویهكی دیكهی نهبوونی خهرجی پێویست.

*پێویسته نهخۆش وهربگیرێت و بۆ ههر كێشه و بیاوویهك چارهسهر بكرێت.
*له كاتی پابهندنهبوون بهم ڕێنماییانهوه، رێكاری یاسایی بهرامبهر نهخۆشخانه سهرپێچیكارهكان دهگیرێتهبهر.

بابەتى تر

👤
Live: 83 Today: 995 📊 Click Here