هۆشدارییه‌كی‌ ئه‌منی‌ به‌په‌له‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و كونسوڵخانه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ولێر

هۆشدارییه‌كی‌ ئه‌منی‌ به‌په‌له‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و كونسوڵخانه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ولێر

جار بینراوە: (11)


باڵیۆزخانهی ئهمریكا له بهغدا و كونسوڵخانهی گشتی ئهمریكا لە ههولێر هۆشدارییهكی ئهمنی بهپهله دهدهن و رایدهگهیهنن كه بههۆی زیادبوونی گرژییهكان له رۆژههڵاتی ناوهڕاستدا، دۆخی ئهمنی ئاڵۆزه و ئهگهری پهرهسهندنی زیاتر ههیه، دهشڵێت: “ئامادهكاری بۆ جێهێشتنی عێراق و ههرێمی كوردستان بكهن”.

ئهمڕۆ شهممه باڵیۆزخانهی ئهمریكا له بهغدا و كونسوڵخانهی گشتی ئهمریكا لە ههولێر له راگهیهندراوێكدا رایانگهیاند كه:

*هاوڵاتیانی ئهمریكی كه ئێستا له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستدان، پێویسته ئاگایی و وریایییهكی زۆریان ههبێت، و ئامادهبن بۆ ههڵوهشاندنهوهی گهشتهكان و داخستنی كاتی ئاسمانی و پچڕانی گهشتهكان. 

*بهشێك له هێڵه ئاسمانییهكانی ناوچهكه دهستپێكردنهوهی گهشته ئاسمانییهكانیان دواخست كه پێشتر بهرنامه بۆ داڕێژرابوو. 

*هاوڵاتیانی ئهمریكی له ناوچهكهدا پێویسته بیر له رۆیشتن بكهنهوه یان ئامادهبن بۆ بهجێهێشتنی ناوچهكه له ئهگهری پهرهسهندنی دۆخهكهدا.

بابەتى تر

👤
Live: 39 Today: 138 📊 Click Here