هه‌ردی‌ سه‌ڵاح: نابێ به‌غدا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه‌دا بكا كه‌ ئه‌مڕۆ بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست كرا

هه‌ردی‌ سه‌ڵاح: نابێ به‌غدا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه‌دا بكا كه‌ ئه‌مڕۆ بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست كرا

جار بینراوە: (1.0K)


ههردی سهڵاح ئهندامی پهرلهمانی كوردستان لهسهر فراكسیۆنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان  رایگهیاند كه ئهو لیژنهیهی بۆ بهشه بودجه و مافه داراییهكانی ههرێم لهگهڵ بهغدا دروست كراوه، هیچ شهرعیهتێكی نییه، دهشڵێت: “نابێ بهغدا مامهڵه لهگهڵ ئهو لیژنهیهدا بكا كه ئهمڕۆ بۆ دانوستان لهگهڵ بهغدا دروست كرا”.

ههردی سهڵاح ئهندامی پهرلهمانی كوردستان لهسهر فراكسیۆنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان  له راگهیهندراوێكدا:

*ئهمڕۆ لیژنهی باڵای دانوستان بۆ بهشه بودجه و مافه داراییهكانی ههرێم دروست كراوه لهگهڵ بهغدا.

*ئهم لیژنهیه هیچ شهرعیهتێكی نییه، چونكه ئهندامه وهزیرهكانی و حكومهتهكهش ماوه بهسهرچوون.

*نابێ بهغدا مامهڵهیان لهگهڵدا بكا.

ئهمهش دوای ئهوه دێت كه ئهمڕۆ چوارشهممه ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان پێشنیاری هێنانهكایهی دهستهیهكی باڵای وهزاریی  هێنانهكایهی دهسهتهیهكی باڵای وهزاریی هاوئاههنگیی ههمیشهیی به ئهندامیهتی وهزیر و بهرپرسانی پهیوهندیدار له ههردوو حكومهتی فیدراڵ و ههرێمی كوردستان بۆ چارهسهركردنی كێشهكانی ههرێم و بهغدا پهسهند كرد.

بابەتى تر

👤
Live: 102 Today: 767 📊 Click Here